ئیسپانیاگرنگترین

هەڵوێستێکی چاوەڕواننەکراو لە کارلۆ ئەنچیلۆتییەوە

Yariga App

یاریگا –

گەرچی لەنێو ماڵی مەدرید کەس متمانەی بە کارلۆ ئەنچیلۆتی نەماوە، بەڵام راهێنەرە ئیتاڵییەکە هەڵوێستێکی جیاوازی هەیە و نایەوێت لە یانەکە بڕوات.

رادیۆی کادێنا کۆپێی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کارلۆ ئانچێلۆتی بەهیچ شێوەیەک نایەوێت ریال مەدرید جێبهێڵێت، هێشتا راهێنەرە ئیتاڵییەکە هەڵوێستی جێگرە، دەیەوێت هەر لە ریال مەدرید بەردەوام بێت و تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆی چاوەڕێ دەکات.

میگێل ئانخێل دیاز رۆژنامەنووسی رادیۆی کادێنا کۆپێ ئاشکرایکردووە، ئەنچیلۆتی بیر لە وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل ناکاتەوە، تاوەکو چەند هەفتەیەکی دیکە چاوەڕێ دەکات، ئینجا بڕیاری خۆی دەدات.

ئەم هەڵویستەی ئەنچیلۆتی لەکاتێکدایە، کەناڵی سکای سپۆرتسی بەریتانی و تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی و ئاتلێتیکی ئەمریکی ئاشکرایان کردووە، دوای یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانی، راهێنەرە ئیتاڵییەکە یانە مەدریدییەکە بەجێدەهێڵێت.

ریال مەدرید دوای کرانە دەرەوەی لە چامپیۆنزلیگ، لە لالیگا چوار خاڵ لەدواوەی بارسێلۆنای پێشەنگ دێت و لە جامی شاش لە یاریی کۆتایی رۆژی 26ـی ئەم مانگە رووبەڕووی بارسا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button