
یاریگا –
بەهۆی رووداوەکانی یاریی دێربی بادینان، یانەی دهۆک و راهێنەرەکەی سزادران.
لێژنەی تەمبێکردن لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاریداوە، بەهۆی رووداوەکانی یاریی دهۆک و زاخۆ، یانەی دهۆک بە پێبژاردنی 25 ملیۆن دینار سزا بدات و مەسعود مەرال راهێنەری دهۆک بە پێبژاردنی 5 ملیۆن دینار و سڕکرانی لە دوو یاریی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق سزا بدات.
لێژنەی تەمبێکردن بڕیاریشیداوە هەریەکە لە هاوکار سەلیم و محەمەد رەعد و کاوە جەلال محەمەد بۆ ماوەی شەش مانگ لە چوونە ژوورەوەیان بۆ ناو یاریگاکان سڕ بکرێن.
دهۆک لە یاریی دێربی بادینان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە زاخۆی بردەوە و دوای یارییەکە گرژی و ئاڵزۆی دروستبوو، کە دهۆک بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ لە 21 یاری لە پلەی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت و زاخۆش لە 28 یاری 52 خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەم دێت.