لیڤەرپوول گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی لیڤەرپوول گرێبەستی ڤیرجڵ ڤان دایکی هۆڵەندی نوێکردەوە.
ماڵپەڕی فەرمی لیڤەرپوول بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ ڤیرجڵ ڤان دایکی هۆڵەندی و کاپتنی یانەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستی یاریزانەکەیان بۆ دوو وەرزی دیکە و تاوەکو هاوینی 2027 نوێکردووەتەوە.
Virgil van Dijk has today signed a new contract with the Reds to extend his time with the club beyond the 2024-25 season 🙌😀
— Liverpool FC (@LFC) April 17, 2025
بەرگریکارە 33 ساڵییەکە، سەرەتای ساڵی 2018 بەبڕی 84.65 ملیۆن یۆرۆ لە ساوسامتنی ئینگلیزییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی لیڤەرپوولەوە کرد.
زۆر دڵخۆشم و هەست بە شانازی دەکەم، چەندین هەستی جیاواز لە ناخمدا دروستبوون و دەمەوێت باسی هەمووی بکەم.
هەست بە شانازییەکی زۆر دەکەم، هەست بە خۆشییەکی زۆر دەکەم. شتێکی ناوازەیە ئەوەی لە کاروانی وەرزشی بەدەستمهێناوە، دڵخۆشم دەتوانم بۆ دوو ساڵی دیکە لەم یانە ناوازەیە گرێبەستەکەم نوێدەکەمەوە.
بەردەوام لیڤەرپوول لێرە بووە، بەردەوام بابەتی سەرەکی بووە، بەردەوام لە هزری مندا بووە. لیڤەرپوول پلانی بەردەوامی من بووە و هیچ گومانێکم نییە، لیڤەرپوول باشترین شوێنە بۆ من و ماڵباتەکەم. من یەکێکم لە لیڤەرپوول.
چەند رۆژێک لەمەوبەر، کەسێک تەلەفۆنی بۆ کردم و پێیگوتم، ئێستا بوویتە سکاوزی، بەڕاستی ئەم جۆرە قسانە جێی شانازین بۆ من.
لەسەر ئاستی کەسی، ڤان دایک بە باشترینی یاریزانی پرێمەرلیگ بۆ ساڵی 2019 دەستنیشانکرا، هەروەها ناوی لە باشترین پێکهاتەی ساڵدا هەبوو.
لە هەمان ساڵدا، ڤان دایک بە دووەم باشترین یاریزانی جیهان لە دوای لیۆنێل مێسی دەستنیشانکرا و ئێستا ئەو بە یەکێک لە باشترین بەرگریکارانی سەردەمی نوێی تۆپی پێ هەژمار دەکرێت.
ڤان دایک بەدرێسی لیڤەرپوول لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 314 یاریی کردووە، 27 گۆڵی کردووە و 13 گۆڵی دروستکردووە.
نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، نازناوێکی پرێمەرلیگ، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا، دوو نازناوی جامی خولی ئینگڵتەڕا و نازناوێکی قەڵغانی ئینگڵتەڕای لەگەڵ رێدز بەدەستهێناوە.