ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ پێرێز گفتوگۆ لەگەڵ راهێنەری داهاتووی ریال مەدرید دەستپێدەکات

رۆژنامەی سپۆرت دوایین زانیارییەکان بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید ئامادەکاری بۆ سەردەمی دوای کارلۆ ئانچێلۆتی دەستپێکردووە و خەریکە گفتوگۆ لەگەڵ راهێنەرێکی گەورە دەستپێدەکات.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید خەریکە گفتوگۆ لەگەڵ یورگن کڵۆپ، راهێنەری پێشووی لیڤەرپوول دەستپێدەکات و دەیکاتە رێنیشاندەری سەردەمی نوێی مەدرید.

رۆژنامەکە نووسیویەتی

پێرێز تەواو بڕیاریداوە گفتوگۆ لەگەڵ کڵۆپ دەستپبکات و هاوشێوەی هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا عەقڵیەتێکی نوێ بخاتە نێو یانەکە.

رۆژنامەی UOL Esporte لە زاری چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە کڵۆپ بڵاویانکردووەتەوە، تاوەکو هاوینی داهاتوو، راهێنەرە ئەڵمانییەکە بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی نادات، هەرچەندە ریال مەدرید و هەڵبژاردەی بەڕازیل بە جیدی هەوڵی دەستپێکردنی گفتوگۆی لەگەڵ دەدەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت بێت، کڵۆپ بەو مەرجەی وەرگرتنی تەواوی دەسەڵاتەکانی یانەکە، بە ئۆفەری مەدرید رازی دەبێت.

بەشێک لە دەستەی کارگێڕی مەدرید، کڵۆپ بە باشترین بژاردە بۆ شوێنگرتنەوەی ئانچێلۆتی دادەنێن، هەرچەندە چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن، بەربژێرێکی بەهێزی شوێنگرتنەوەی کارلۆ بوو، بەڵام بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان بێت، هەردوولا زۆر لەیەکترەوە دوورن.

بابەتی زیاتر

Back to top button