ئیسپانیاگرنگترین

کارڤاخال سزایەکی توند دەدرێت

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی رووداوەکانی شەوی رابردوو، دانی کارڤاخال رووبەڕووی سزایەکی توند دەبێتەوە.

شەوی رابردوو 16ـی نیسان ریال مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ 2-1 بە ئارسیناڵ دۆڕا و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

لەگێمی یەکەمی یارییەکە لێدانێکی سزا بۆ ئارسیناڵ هەژمارکرا، بوکایۆ ساکا بەشێوازی پانێنکا جێبەجێیکرد، بەڵام تیبو کۆرتوا لێدانەکەی گەڕاندەوە.

پاش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم، لەوکاتەی یاریزانان دەگەڕانەوە ژووری خۆگۆڕین، دانی کارڤاخالی بەرگریکاری ریال مەدرید لە بەردەم تونێلی برنابیۆ لەگەڵ بوکایۆ ساکا کردی بەکێشە و یەخەی هێرشبەرە ئینگلیزەکەی گرت.

بەگوێرەی میدیا ئیسپانییەکان کارڤاخال لە ساکا تووڕەبووە و پێیگوتووە بۆچی دنەدانمان “ئیستفزاز” دەکەیت و لێدانی سزا بەوشێوەیە جێبەجێ دەکەیت، بەوهۆیە دەمەقاڵێ و شەڕەقسە لەنێوانیان روویداوە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەو هەڵسوکەوتە ئەگەری هەیە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، سزایەکی توندی کارڤاخال بدات و بۆماوەی چوار یاریی رایبگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button