
یاریگا –
ماوەی دوورکەوتنەوەی کیلیان ئێمباپێ بەهۆی پێکانەکەی شەوی رابردوو ئاشکرا دەکرێت.
شەوی رابردوو 16ـی نیسان لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید لە سانتیاگۆ میوانداری ئارسیناڵی کرد. گەنەرز 2-1 یارییەکەی بردەوە و بۆ قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە سەرکەوت.
لە خولەکی 75 کلیان ئێمباپێ بەهۆی بەریەککەوتنێکی توندی لەگەڵ دێکلان رایس، لە پاژنەی پێی راستی تووشی پێکان بوو، بەوهۆیە یاریگای جێهێشت.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، لە پشکنینە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە پێکانەکەی ئێمباپێ سەخت نییە، دەتوانێت بەشداری یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بکات.
🚨 Mbappé pasará pruebas este viernes tras un esguince de tobillo: puede peligrar la final de Copahttps://t.co/geRNdvAhRN
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) April 17, 2025
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی موندۆ، سبەی هەینی پشکنینی پزیشکی ورد بۆ کیلیان دەکرێت و جۆری پێکانەکەی و ماوەی دوورکەوتنەوەی بەتەواوی ئاشکرا دەکرێت.
ئەمڕۆ یاریزانانی ریال مەدرید مەشق ناکەن و پشوو وەردەگرن، سبەی هەینی دەست بە مەشقەکانیان دەکەنەوە.
یەکشەممەی داهاتوو ریال مەدرید لە گەڕی 32ـی لالیگا میوانداری ئاتلێتیک بیلباو دەکات، ئێمباپێ بەهۆی سزای راگیران ناتوانێت بەشداری ئەو یارییە بکات.
سێ رۆژ دواتر لە گەڕی 33 دەبنە میوانی خێتافی و لە 26ـی ئەم مانگەش لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبنەوە.
سبەی هەینی چارەنووسی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە بۆ یارییەکەئ خێتافی و کلاسیکۆی زەویش یەکلایی دەبێتەوە.