چامپیۆنزلیگراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ئۆپتا: ئارسیناڵ بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بەربژێری سەرەکییە

ئارسیناڵ زۆرترین چانسی هەیە بۆ ئەوەی بۆیەکەمجار لە مێژوودا ببێتە پاڵەوان

Yariga App

یاریگا –

بەگوێرەی پێشبینی ئۆپتا، ئارسیناڵ نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بەدەست دەهێنێت، لەسەر ئاستی چوار یانەکەی قۆناخی پێش کۆتایی زۆرترین چانسی بۆ بەدەستهێنانی جامە گوێچکەدارەکە هەیە.

پێگەی ئۆپتا کە تایبەتە بە کۆکردنەوەیو شرۆڤەکردنی ئامارە وەرزشییەکان، بە پشتبەشتن بە کۆمپیوتەرە زیرەکەکەی، دوای تەواوبوونی یارییەکانی قۆناخی چارەکی کۆتایی چانسی هەر چوار یانەکەی قۆناخی پێش کۆتایی بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بڵاوکردووەتەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئۆپتا، چانسی پاڵەوانبوونی ئارسیناڵ زۆرترینە، ٪28.7 یانە ئینگلیزییەکە دەبێتە پاڵەوان، ئینتەر میلانیش دووەم زۆرترین چانسی هەیە و بە رێژەی ٪25.5 دەبێتە پاڵەوان، پاریس سانجێرمانیش بە رێژەی ٪24 دەبێتە پاڵەوان و بارسێلۆناش کەمترین چانسی هەیە و ئەگەری پاڵەوانبوونی لە ٪21.8 تێپەڕ ناکات.

پێشتر ئۆپتا پێشبینی بۆ یانەکانی قۆناخی پێش کۆتایی کردبوو، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کۆمپیوتەرە زیرەکەکە کە زیاتر لە 10 هەزار داتا و ئاماری شرۆڤەکردووە و پێشبینییەکانی نووسینگەکانی گرەوکردنی کۆکردووەتەوە، پێشبینی کردبوو ئارسیناڵ و بارسێلۆنا و ئینتەر میلان و پاریس سانجێرمان بگەنە قۆناخی پێش کۆتایی، کە هەر ئەو چوار یانەش گەیشتنە قۆناخەکە.

ئۆپتا کۆمپانیایەکی جیهانییە ساڵی 1996 لە لەندەن دامەزراوە و تایبەتە بە کۆکردنەوە و شرۆڤەکردنی ئامارە وەرزشییەکان، کە هەڵسەنگاندنی بۆ 13 هەزار یانەی تۆپی پێی پیاوان و 2 هەزار یانەی تۆپی پێی خانمان دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button