ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

تووڕەییەکی بێسنوور؛ ئابڕووچوونە ئێمباپێ بە رۆناڵدۆ بەراورد بکرێت

میدیاکانی نزیک لە ریال مەدرید هێرشێکی فراوان دەکەنە سەر ئێمباپێ و دەڵێن ناگەیتە بێنزێما چ جای رۆناڵدۆ !

Yariga App

یاریگا –

دۆڕانەکەی ریال مەدرید، کاردانەوەی توندی لە میدیای نزیک لە یانەکە دروستکردووە. تیری کەوانەکەیان روو لە کیلیان ئێمباپێیە، دوای ئەوەی نەیتوانی یارمەتی تیمەکەی بدات و ریمۆنتادا بەسەر ئارسیناڵدا بکەن.

ریال مەدرید لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، لە کۆی ئەنجامی یاریی چوون و گەڕانەوە 5-1 بە ئارسیناڵ دۆڕا. کەتیبەکەی کارلۆ ئانچێلۆتی نەیتوانی رێڕەوی مێژوو بگۆڕێت، چونکە هەرگیز یانە مەدریدییەکە لە گەنەرزی نەبردووەتەوە.

کیلیان لە چوار یاریی رابردوویدا لە چامپیۆنزلیگ، نەیتوانی هیچ گۆڵێک بکات، تەنانەت هیچ گۆڵێکیشی دروست نەکرد، ئەمەش بووەتە جێی تووڕەی هاندەران و رۆژنامەنووسانی نزیک لە یانەکە.

تۆماس رۆنسێرۆ، رۆژنامەنووسی دیاری ئیسپانی لە دوای یارییەکە روونیکردەوە

ئەم یارییە وانەیەکی توندی پێداین، ناتوانین خۆمان لەمە بدزینەوە، ئێستا زۆر لە گەورەیی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ تێدەگەین، خەڵک لە ریمۆنتادا دڵنیابوو، چونکە پێیان وایە تیمەکە لە چەند یاریزانێکی بێوێنە پێکهاتووە، بەڵام تۆپی پێ دەتوانێت بەسەردا سەربکەوێت.

لەڕووی سەرکردایەتییەوە، تیمەکە ونبووە، ئایا بە هاتنی کیلیان ئێمباپێ هەموو شتێک چارەسەربوو؟ ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە زۆر هەڵەیە، پێت وابێت ئێمباپێ دەتوانێت هەموو کێشەکان چارەسەر بکات. ئێستا بە تەواوی روونبووەتەوە، ئێمباپێ ناتوانێت ئەم کارە بکات.

وا پێدەچوو ئێمباپێ ببێتە کەسێکی نەبەزێندراو، بەڵام پێچەوانە دەرکەوت، دەبێ یانەکەمان هاوسەنگی زیاتر لە دواوە بپارێزێت و دەبێ ئەمە باش بزانین، ئێمباپێ نابێتە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، چونکە رۆناڵدۆ دڕندەیەکی بێسنوور بوو، بەردەوام برسی بردنەوە بوو و هانی تیمەکەی دەدا باشتربن.

ئێمباپێ هیچ شوێن پەنجەی جێنەهێشتووە، هەرسێ یاریزانەکەی هێڵی پێشەوە، نەیانتوانی یەک تۆپیش ئاڕاستەی گۆڵ بکەن. ئێمباپێ لە ناگاتە سێبەری رۆناڵدۆش و هەرگیز وەکو ئەو نابێت.

لەلایەکی دیکەوە، ئانتۆنیۆ رۆمێرۆ، میدیاکاری دیاری کادێنا سێر بە توندی رەخنەی لە ئێمباپێ گرت

بەراوردکاری ئەم وەرزە لە نێوان ئێمباپێ و کریستیانۆ رۆناڵدۆ نییە، بەڵکو لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆرە، چونکە بەراوردکردنی لەگەڵ رۆناڵدۆ ئابڕووچوونە، تەنانەت ناکرێ بە کەریم بێنزێماش بەراورد بکرێت.

کیلیان ئێمباپێ لە گێمی دووەمی یارییەکە تووشی پێکانبوو و یارییەکەی جێهێشت، دوای ئەوەی پێکدادانی لەگەڵ دێکلان رایس دروستبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button