کۆرتوا هێرشێکی توند دەکاتە سەر ئێمباپێ و ڤینیسیۆس و باسی داهاتووی ئانچێلۆتی دەکات
گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە زۆر تووڕەیە

یاریگا –
تیبو کۆرتوا، گۆڵپارێزی ریال مەدرید رەخنەی توندی لە شێوازی یاریکردنی تیمەکەی گرت، ئەمەش دوای ماڵئاواییکردن لە بە بەهاترین پاڵەوانیەتی ئەوروپا.
ئارسیناڵ لە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ، لە هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە 5-1 لە ریال مەدریدی بردەوە.
کۆرتوا لە دوای یارییەکە بە کەناڵی CBSی راگەیاند
ئارسیناڵ لە ئێمە باشتر بوو، بۆیە گەیشتنە قۆناخی داهاتوو، ئێستا دەبێ رەخنە لە خۆمان بگرین، هەندێکجار پێویستە وەکو تیم یاریی بکەین.
زۆر قورسبوو بۆشایی بدۆزینەوە، زۆر یاریمان بە شێوازی تۆپی بەرز کرد، بەڵام ئەمساڵ خۆسێلومان نەبوو، ئەو هێرشبەرەی دەیتوانی چارەسەر لە تۆپە بەرزەکان دروست بکات.
ساكا يهدي آرسنال هدف التقدم ويضع ريال مدريد في موقف محرج ⚽️🔥#دوري_أبطال_أوروبا pic.twitter.com/Uci26YG4ik
— beIN SPORTS (@beINSPORTS) April 16, 2025
خۆسێلو لە وەرزی رابردوودا، رۆڵێکی باڵای لە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ریال مەدرید هەبوو، دوای ئەوەی دوو گۆڵی لە دوا خوولەکەکان بەرامبەر بایرن میونشن کرد.
خۆسێلو لە دوای تەواوبوونی وەرزی رابردوو، پەیوەندی بە غەڕافەی قەتەڕییەوە کرد. گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە زیاتر گوتی
پێویستە رەخنە لە خۆمان بگرین و بە جیدی بیر لە بابەتەکە بکەینەوە. دەبێ زیاتر بەکۆمەڵ یاریی بکەین و پشت بە توانای تاکە کەسی نەبەستین، ئەگەر چاودێری ڤینیسیۆس و ئێمباپێ بکەن، ئەوا یارییەکەمان چالاک نابێت.
وەرزێکی درێژمان لەپێشە و دوای 10 رۆژی دیکە جامی شا هەیە، لە لایەکی دیکەوە رکابەری لەسەر نازناوی خول دەکەین، دواتر مۆندیالی یانەکانمان هەیە.
هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ ئانچێلۆتی نییە، هیچ گومانێکمان لەسەر ئەو نییە، بابەتەکە بە ئێمە پەیوەستە، تاوەکو پلانەکانی جێبەجێ بکەین.