جیهانگرنگترین

کڵۆپ تەنها لە دوو ئەگەردا واز لە ئەرکەکەی رێد بوڵ دەهێنێت

Yariga App

یاریگا –

یۆرگن کڵۆپ لەبەردەم دوو ئەگەردایە بۆ دەستهەڵگرتن لە ئەرکەکەی لەگەڵ رێد بوڵ و گەڕانەوە بۆ کاری راهێنەرایەتی.

مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بوو کۆمپانیای رێد بوڵ بەفەرمی کڵۆپی راهێنەری پێشووی لیڤەرپوولی وەک سەرپەرشتیاری یەکەمی سەرجەم تیمەکانی تۆپی پێی کۆمپانیاکەیان راگەیاند. ئەرکی سەرەکیشی خۆی دەبینێتەوە لە دەستنیشانکردنی راهێنەران، گواستنەوەی یاریزانان، فەلسەفە و شێوازی یاریکردن، پەرەپێدانی بەهرەمەندان و زۆر شتی دیکەش.

فەرمی؛ رێد بوڵ گرێبەستی یۆرگن کڵۆپی راگەیاند

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە ماڵپەڕی UOL ESPORTEی بەڕازیلی ئاشکرای کردووە، کڵۆپ لەم ئەرکەیدا لەگەڵ رێد بوڵ زۆر هەست بە ماندبوون دەکات. بەڵام وا بە زووییش دەستیان لێهەڵناگرێ لە دوو ئەگەردا نەبێت.

وەک سەرچاوەکە زانیویەتی، یۆرگن تەنها کاتێک کۆمپانیا نەمساییەکە هەڵدەگرێت کە ئەگەر لەلایەن یانەی ریال مەدرید یاخود هەڵبژاردەی بەڕازیلەوە پەیوەندی پێوەبکرێت.

ئەگەرچی تا ئێستا هیچ شتێکی فەرمی لەلایەن خودی راهێنەرە ئەفسووناوییەکەی پێشووی لڤەرپوولەوە نەوتراوە، بەڵام بەڕازیل دوای دوورخستنەوەی دۆریڤاڵ جونیۆر لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوو، تا ئێستا بێ راهێنەرن.

هەرچی مەدریدیشە، ئەنجامە خراپەکانیان کارلۆ ئانچێلوتی لە لێواری دوورخستنەوە نزیک کردووەتەوە. کرانەدەرەوەیان لە چامپیۆنزلیگ لەسەر دەستی ئارسیناڵ هەر لە چارەکی کۆتایی بە ئەنجامی هەردوو یاریی 1-5، هێندەیتر راهێنەرە ئیتاڵییەکەی لە پێگەکەی لەقتر کردووە.
 

بابەتی زیاتر

Back to top button