چامپیۆنزلیگگرنگترین

یوێفا هۆکاری رەتکردنەوەی لێدانە سزاکەی ریال مەدریدی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی ئەوروپا ناسراو بە وێفا لەسەر حاڵەتی لێدانە سزاکەی ریال مەدرید کە ناوبژیوان بە فاوڵێکی دێکلان رایس لە دژی کیلیان ئێمباپێ بڕیاری لێدا، هەرزوو روونکردنەوەیان دا هۆکارەکەیان بۆ رای گشتی خستەڕوو.

حاڵەتەکە کە لە خولەکی 23ی یارییەکە بوو، چوار خولەکی خایاند تا ناوبژیوان و ژووری ڤار قسە لەسەر یەکلاکردنەوەی بکەن، ناچار ناوبژیوان بە گەڕانەوەی بۆ ڤار و دیتنی دیمەنەکە، لێدانە سزاکە و کارتە زەردەکەی رایسیشی رەتکردەوە.

سەرەتا دەرهێنەری یارییەکە هۆکاری رەتکردنەوەکەی بە بوونی ئۆفساید خستە سەر شاشە، بەڵام هەرزوو یوێفا رایگەیاند کە لە بنەڕەتدا دێکلان رایس بە هیچ شێوەیەک فاوڵ لە دژی کیلیان نەکردووە.


یاریی گەڕانەوەی نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆش هەر 1-2 هەر لە بەرژەوەندی ئارسیناڵ کۆتایی هات. بە کۆی هەردوو یاریی توانی 1-5 شاهانەکانی ئیسپانیا تێکبشکێنێت و خۆیان بگەیەننە چوارگۆشەی زێڕین بۆ رووبەڕوو بوونەوەی پاریس سانجێرمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button