عێراقکوردستان

هۆشدارییەکی تووند لە کارگێڕی زاخۆوە بۆ یاریزانەکانی

سەرجەم یاریزانەکان سزا دەدرێن.

Yariga App

یاریگا –

دەستەی کارگێڕی زاخۆ دوای شکستەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر نەفتی میسان هۆشدارییەکی تووند بە یاریزانەکانی دەدات.

زاخۆ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە نێو یاریگای خۆی 1 _ 0 بە نەفتی میسان دۆڕا، دووەم شکستی زاخۆ بوو لە دوای یەک، دوای دۆڕانەکەیان دەستەی کارگێڕی زاخۆ هۆشدارییەکی تووند بە یاریزانەکان دەدات و ئەگەر لە دوو یاریی داهاتوو ئەنجامەکان باش نەبن سزا دەدرێن.

لە بەیاننامەیەک کە یانەی زاخۆ بڵاویکردۆتەوە تیایدا دەڵێت: دوای ئەنجامە خراپەکانی یەک لەدوای یەکی تیپەکەمان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، بریاردرا ئەگەر دوو یاریی داهاتوو ئەنجامەکان باش نەکرێت ئەوا بە رێژەی سەدا 50 مووچەی سەرجەم یاریزانەکان دەبردڕێت، چونکە ئەوەی لەسەر دەستەی کارگێڕی بووە بە تەواوی بۆ یاریزانەکان جێبەجێ کراوە.

زاخۆ لە خاڵێکی تری بەیاننامەکە دەڵێت ئەگەر هەر یاریزانێک هەست بە بەرپرسیارەتی نەکات و ئاستی خۆیان نەگەڕێنەوە، ئەوا ناچار دەبین یاریزان بەتەواوی لە تیپەکە دووربخەینەوە.؟

لە چوار یاریی رابردوودا زاخۆ سێ شکست و سەرکەوتنێکی هەیە، دوویاریی داهاتووش بەرامبەر نەورۆز و دیالا یاریی دەکات، زاخۆ بە 52 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق مایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button