چامپیۆنزلیگگرنگترین
کۆرتوا ژمارەیەکی کاسیاسی یەکسانکردەوە

یاریگا –
تیبۆ کۆرتوا بە درێسی ریال مەدریدەوە توانی ژمارەیەکی ئیکەر کاسیاس یەکسان بکاتەوە.
لە یارییەکەی ئەمشەوی نێوان یانەکەی و ئارسیناڵ له چوارچێوەی یاریی گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، کۆرتوا لە خولەکی 13 توانی لێدانێکی سزای بوکایۆ ساکا بگەڕێنێتەوە و رێگری بکات لە قووڵکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە کە پێشتر 3-0 بە تۆپچیەکانی لەندەن دۆڕابوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئۆپتا، بەو گەڕاندنەوەیە گۆڵپارێزە بەلجیکیەکە توانی ژمارەی سەیڤەکانی لە پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکان بگەیەنێتە سێ سەیڤ. کە پێشتر لە مێژووی یانەکەدا تەنها کاسیاس توانیبووی ئەو کارە ئەنجام بدات لە ماوەی 16 ساڵ یاریکردن بۆ یانە شاهانەکە.