ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

تۆتی: مەدرید خاوەنی گەوهەرێکی گەورەیە بۆ داهاتوو

Yariga App

فرانچیسکۆ تۆتی ستایشی ئەستێرەیەکی لاوی ریاڵ مەدرید کە ئێستا بە خواستن لە ئیتاڵیا یاری دەکات.

تۆتی لە پاڵ فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووس قسەیان بۆ پڕۆگرامێکی بێتس ئۆن سپۆرت کرد و لە میانەی پڕۆگرامەکەدا باسی نیکۆ پاز کرا. نیکۆ لەم وەرزەدا بە خواستن یاری بۆ کۆمۆی ئیتاڵی دەکات و تۆتی ستایشێکی زۆری ئەو یاریزانەی کرد

من بم بەدڵنیاییەوە گرێبەست لەگەڵ نیکۆ پاز دەکەم. یاریزانێکی بە کوالیتی و داهێنەرە. بڕیاری ریاڵ مەدرید کە رێگەی دا بە خواستن یاری بۆ کۆمۆ بکات باشترین بڕیار بوو.  رۆژێک دەگەڕێتەوە مەدرید و دەبێتە یەکێک لە باشترین یاریزانی جیهان.

نیکۆ تەمەنی 20 ساڵە و لەم وەرزەدا خاوەنی  شەش گۆڵ و پێنج ئەسیستە لە خولی ئیتاڵیدا. لە ئێستادا کۆمۆ هەوڵی رازیکردنی ریاڵ مەدرید دەدات بۆ ئەوەی وەرزێکی دیکەش لە ئیتاڵیا بمێنێتەوە، بەڵام دەنگۆی ئەوە هەیە لۆس بلانکۆس چاوی لەوەیە بانگهێشتی بکاتەوە و ببێتە بەشێک لە پلانەکانی وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button