عێراقگرنگترین

سبەی دهۆک بەبۆنەی پاڵەوانبوونی لە کەنداو ئاهەنگێکی گەورە ساز دەکات

لەناو پاسێکی کراوە بەناو شەقامەکانی دهۆکدا دەسووڕێنەوە

Yariga App

یاریگا –

سبەی دوای نیوەڕۆ دهۆک لە پارکی نەورۆز ئاهەنگێکی گەورە بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو ساز دەکات.

شڤان محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆک بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند :’سبەی دوای نیوەڕۆ لە پارکی نەورۆز بە ئامادەبوونی یاریزانان و دەستەی راهێنەران و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک، ئاهەنگێکی گەورە بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو ساز دەکەین’.

هەروەها گوتیشی :’هێشتا بە تەواوی وردەکارییەکان و بەرنامەی ئاهەنگەکەی سبەی یەکلانەبووەتەوە، چونکە یاریزانان و کرمەندانی یانەکەمان بەهۆی ئامادەکارییەکانی یاریی کۆتایی ماندوون، بەڵام لەوانەیە ئاهەنگەکە لە کاتژمێر 02:00ـی دوای نیوەڕۆ دەستپێبکات و بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بخایەنێت، لە هەوڵداین یاریزانانی یانەکەمان بە پاسێکی کراوە بەناو شەقامەکانی دهۆک هاوشێوەی یانە جیهانییەکان ئاهەنگی پاڵەوانبوون بگێڕین’.

یانەی دهۆک لە یەکەم بەشداریکردنی لە خولی یانە پاڵdەوانەکانی کەنداو نازناوەکەی بەدەستهێنا، کەلەدوای نازناوی خولی عێراق دووەم نازناوە لە مێژوودا یانەکە بەدەستی بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button