ئیسپانیاگرنگترین

جادووی بێرنابیۆ؛ ئەمشەو هاندەرانی ریال مەدرید چییان بۆ ئارسیناڵ ئامادەکردووە؟

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید میوانداری ئارسیناڵ دەکات. مەدریدییەکان بۆ سەرکەوتن پێویستە بە جیاوازی چوار گۆڵ یارییەکە ببەنەوە.

هاندەرانی ریال مەدرید بەڵێنیانداوە، بۆ یارییەکەی ئەمشەو کارێک بکەن کە بەدرێژایی مێژوو نەکراوە، تاوەکو کۆتا چرکە لەپێناو ریمۆنتادا بەشێوەیەکی جیاواز هانی یانەکە دەدەن.

هەژماری فەرمی ریال مەدریدیش بڵاویکردووەتەوە، 90 خولەک لە بێرنابیۆ کاتێکی زۆر درێژە و هەڕەشەی ریمۆنتادا دەکات، زۆرینەی ئەستێرە دیارەکانیش لەوبڕوایەدان یارییەکە کۆتایی نەهاتووە چونکە جیادووی بێرنابیۆ جیاوازە.

جادووی بێرنابیۆ چییە؟

کاتێک لە رێگەی شاشەیەک سەیری یارییەکی ریال مەدرید دەکەیت، تەنیا گوێت لە دەنگی بێژەر و کەمێک دەنگی هاندەرانە، بەتەواوی نازانیت لە شوێنی دانیشتنی هاندەران چی دەگوزەرێت.

تۆڕی وەرزشی یاریگا لەم راپۆرتە تایبەتەدا روونیدەکاتەوە، هاندەرانی ریال مەدرید چۆن کەشێکی تۆقێنەر لە یاریگادە دروست دەکەن و بە گووتنەوەی چەند گۆرانی و درووشمێکی جیاواز چۆن هانی یانەکەیان دەدەن.

سەرەتا و پێش یارییەکە سرودە پڕ سۆز و گڕوتینەکەی ریال مەدرید لێدەدرێت و هاندەران بەیەکەوە دەیڵێنەوە.


سرودی فەرمی ریال مدرید بەژێرنووسی کوردی

پاشان بە درێژایی یارییەکە هاندەران چەند گۆرانییەک و درووشمێکی جیاواز دەڵێنەوە، کە ئەمانەی خوارەوە بەشێکن لێیان.

چۆن دەکرێت خۆشمنەوێیت؟
چۆن دەکرێت خۆشمنەوێیت؟
کە تۆ پازدە جارە پاڵەوانی ئەوروپایت.

دەی پاڵەوان،
ئەمڕۆ دەبێت لەپێناو درێسەکەمان براوەبن.
بجەنگە و یاریی بکە،
ئەو قەڵغانەی لەسەر دڵتە هەموو شتێکە،
چونکە هەموومان لێرەین
لێرەین بۆ بینینتان،
گرنگیت پێدەدەین،
ناکرێت بدۆڕین!

ساڵەکان دێن و تێدەپەڕێن،
هەموو شتێک وەک خۆی دەمێنێتەوە،
دۆڕاندنی هەموو یارییە کۆتاییەکان،
بەرامبەر ریال مەدریدە خۆشەویستەکەمان،
گرنگ نییە چی دەڵێن،
هەرگیز لەبیریان ناچێتەوە،
لە لێسبۆن گریان و لە میلان گریان.

بۆ ئێرە هاتووین
بۆ ئێرە هاتووین
تەنیا بۆ بینینی بردنەوەی ریال مەدرید.

جارێکی دیکە ئەوە ریال مەدریدە،
جارێکی دیکە بۆ بینینی تۆ لێرەم،
جارێکی دیکە لە کۆتایی باشوورەوە،
جارێکی دیکە لەگەڵ خەڵکەکەم،
تاوەکو ئەو رۆژەی دەمرم،
لەسەر پەیژەکانی یاریگا دەبم،
من رۆژی لەدایکبوونم نییە بەڵکو لەگەڵ تۆ وەرزەکان تێدەپەڕێنم.

مەدرید، هاوڕێ باشەکەم،
ئەم وەرزە جارێکی دیکە لەگەڵت دەبم،
لە دڵەوە پاڵپشتیت دەکەم،
هاندەران دەیانەوێت دیسان تاجی پاڵەوانبوون لەسەرت ببینن،
گرنگ نییە خەڵکی چی دەڵێن،
من لە هەموو شوێنێک لەگەڵت دەبم،
ئەمڕۆ لە هەموو ڕۆژێکی دیکە زیاتر خۆشمدەوێیت.

من مەدریدیستام لە قوڵایی دڵمەوە،
ئەمساڵ دەبیتە پاڵەوان،
دەی، رابکەن، تاوەکو کۆتایی بجەنگن،
چونکە هاندەران هەرگیز لە هاندانتان ناوەستن.

هەموو یارییەک پاڵپشتیت دەکەم.
چونکە خۆشمدەوێیت و ناتوانم وانەکەم،
هەستێکە کە ناتوانم روونیبکەمەوە،
ئێمە هاندەری ئەوانەین کە هەرگیز شکستناهێنن.

بەمشێوەیە، بەمشێوەیە، بەمشێوەیە مەدرید دەیباتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button