سعوودیە

یەکێتی تۆپی پێی سعودییە یاسایەکی نوێ بۆ راهێنەرانی خولەکەیان دادەنێت

Yariga App

یاریگا –

یانەکانی تۆپی پێی سعودیە لە وەرزی داهاتووەوە پێویستە راهێنەرێکی سعودی لە ستافی راهێنەرایەتی یانەکانیان دابنێن.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودیە داوا لە یانەکانی خولی پیشەگەری رۆشەن و خولی پلە یەکەکان و خولی پلە دووی وڵاتەکەی دەکات کە لە وەرزی داهاتووەوە یاریدەدەرێکی راهێنەری سعودی لە ستافی تەکنیکی تیپە باڵاکانیان دابمەزرێنن.

بە گوێڕەی هەواڵێکی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، فەرمانەدا کە بۆ یانەکان نێردراوە باس لەوە دەکات کە دانانی یاریدەدەری دووەمی راهێنەری بیانیش رێگەپێدراوە ئەگەر یانەکان ئارەزووی ئەوە بکەن، بەڵام بە مەرجێک، مەرجە تەکنیکییەکان بۆ هەر ئاستێکی کێبڕکێ جێبەجێ بکرێن.

سەبارەت بە خولی رۆشان فیدراسیۆنەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە راهێنەری سەرەکی دەبێت بڕوانامەی راهێنەرایەتی پیشەگەری ئاسیا (پڕۆ)ی هەبێت. هەروەها یاریدەدەری راهێنەری سعودی دەبێت بڕوانامەی پیشەگەری (پڕۆ)ی هەبێت یان لانیکەم بڕوانامەی پلە A. لە بەرامبەردا یاریدەدەری راهێنەری بیانی تەنها پێویستی بە بڕوانامەی A هەیە.

هەروەها لەم رێنماییەدا هاتووە کە راهێنەرانی لەشجوانی دەبێت بڕوانامەی تایبەتمەندیان هەبێت لە ئاستی دووەمی لەشجوانیدا. هەروەها پێویستە بۆ راهێنەری گۆڵپارێز و شیکارانی ڤیدیۆ بڕوانامەی تایبەتمەندیان هەبێت کە پەیوەندی بە بوارەکەی خۆیانەوە هەبێت.

هەروەها لە رێنماییەکە رێگە بە یانەکانی پلە دوو دەدات تا کۆتایی وەرز یاریدەدەرەکەیان بهێڵنەوە ئەگەر لەماوەی ئەم وەرزەدا راهێنەرێکی بیانی لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە. بێگومان ئەگەر بیانەوێت ستافی تەکنیکی بەتەواوی بگۆڕن، پێویستە راهێنەرێکی سعودی لە ستافەکەیاندا هەنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button