رۆناڵدۆ داهاتووی خۆی لەگەڵ نەسڕ یەکلاکردووەتەوە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ گەیشووەتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ نەسڕ بۆ ئەوەی بۆ دوو وەرزی داهاتوو لە نەسڕ بمێنێتەوە.
رۆناڵدۆ هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و تا ئێستا مانەوەی رانەگەیەندراوە بەڵام مارکای ئیسپانی دەڵێت هیچ گرفتێک نیە و بەمزووانە رادەگەیەندرێت.
هۆکاری دواکەوتنەکەی بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە کە گرێبەستەکە تەنها پەیوەست نیە بە وەرزشەوە بەڵکو لەوە قوڵترەو هاوکات پەیوەستە بە باڵیۆزایەتی کردنی سعوودیە، هاوبەشیی بازرگانی و دیپلۆماسی.
چاوەڕواندەکرێت مووچەکەی رۆناڵدۆ وەک خۆی بمێنیتەوە کە 200 ملیۆن یۆرۆی ساڵانەیە، ئەمە جگە لە پەیوەندییە بازرگانی و سپۆنسەرییەکان. لە نێویاندا دەنگۆی کڕینەوەی ڤالێنسیای ئیسپانی بە هاوبەشی لەگەڵ سعوودیە.
مارکا دەڵێت رۆناڵدۆ دەیەوێت لە سعوودیە بمێنێتەوە چونکە پێی وایە دەتوانێت لە رێگەیەوە لە پێکهاتەی سەرەکی بمێنێتەوە و بەشداری جامی جیهانی 2026 بکات لەگەڵ پۆرتوگال.