چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی ریال مەدرید V ئارسیناڵ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی لووتكە و لە یاریی ئاگریندا ریال مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری ئارسیناڵ دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

پریڤیوی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

یاریی چوون لە یاریگای ئیمارات ئارسیناڵ بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لە ریال مەدرید بردەوە و هەنگاوێک لە یاریی پێشكۆتایی نزیك بوویەوە.

ئارسیناڵ تاوەكو ئێستا لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە، لە قۆناخی خول- كۆمەڵەكاندا لە ریزبەندی سێیەم بوو، لە قۆناخی شازدەش بە ئەنجامی هەردوو یاریی چوون و هاتن 9-3 لە ئایندهۆڤنی بردەوە.

بەپێچەوانەوە ریال مەدرید لە قۆناخی كۆمەڵەكان نەیتوانی راستەوخۆ بگاتە قۆناخی شازدە و لە یاریی پلەی لە مانچێستەر سیتی بردەوە و دواتر بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە ئاتلێتیكۆ مەدریدی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەگی كۆتایی.

ئارسیناڵ لە بردنی نازناوی پرێمەرلیگ بێهیوا بووە و بە جۆرێک یازدە خاڵ لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەیە. لە بەرامبەردا ریال مەدریدیش بە جیاوازی چوار خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوەیە.

لەمێژوودا هەردوو یانە تەنیا سی جار رووبەرووی یەک بوونەتەوە، ئارسیناڵ دوو یاریی بردووەتەوە و یارییەكیش یەكسان بوون.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ریال مەدرید بۆ ئەو یارییە بەهۆی راگیرانەوە لە تواناكانی ئیدواردۆ كاماڤینگا بێبەش دەبێت و بەهۆی پێكانیشەوە لە تواناكانی فێرلاند مێندی، ئیدێر میلیتاو، دانی كارڤاخال و ئاندرێ لونین بێبەش دەبێت.

لەبەرامبەردا ئارسیناڵ بە بێ كای هاڤێرتز ، گابریێل ماگالاش، گابریێل خێسوس، ریكاردۆ كالافیۆری، جۆرجینیۆ و تۆمیاسۆ رووبەرووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ڤالڤێردی، ئاسێنسیۆ، رودیگەر، ئالابا

بێڵینگهام، مۆدریچ، چوامێنی

ڤینیسیۆس، ئێمباپێ ، رۆدریگۆ

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ

رایا

تیمبێر، سالیبا، كیڤیۆر، لێویس سكێڵێ

پارتی، ئۆدیگارد، رایس

ساكا، مێرینیۆ، مارتینێلی

بابەتی زیاتر

Back to top button