چامپیۆنزلیگگرنگترین

دوای دۆڕاندنیان بە دۆرتمۆند، بارسێلۆنا پاداشتی ماددی دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا یاریی گەڕانەوەی بە خراپیی بە بۆڕووسیا دۆرتموند دۆڕاند کەچی گەیشتە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

بارسا لە یاریی چوون لەنێو خاکی خۆی 4-0 دۆرتموندی تووشی شکستێکی سەختکرد کە هەموو پێشبینیەکان بۆ ئەوەبوو لە گەڕانەوەش ئەرکی کاتالوونیەکان ئاسان بێت. بەڵام ئەڵمانییەکان لەنێو سیگناڵ ئیدوناپارک قسەی خۆیان کرد و 3-1 بردنەوەیان تۆمارکرد، کە تاکە گۆڵەکەش بەهەڵەی بەرگریکارێکی خۆیان بوو.

سەرەڕای سەختی شکستەکەیان، بەڵام بلاوگرانا هێشتا پاداشتێکی گەورە ماددی دەکرێت.

وەک رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ باسی کردووە، بەهۆی گەیشتنیان بە قۆناخی پێش کۆتای جامەکە، بارسا بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ خەڵات دەکرێت لەلایەن یۆفاوە.

ئەم وەشانە نوێیە کە ئێستا پاڵەوانێتیەکەی لەسەر بەڕێوەدەچێت، بۆ بارسێلۆنا یەکپارچە قازانجی ماددی بوو. بە بڕینی قۆناخی کۆمەڵەکان بە 6 بردنەوە و یەکسانبوونێک و تەنها دۆڕاندنێک. لەپای ئەو ئەنجامانە و راستەوخۆ سەرکەوتنیشی بۆ قۆناخی 16، ئەو یانەیە زیاتر لە 54 ملیۆن یۆرۆی پێبەخشرا.

لەم راپۆرتەی یاریگادا بە وردی کۆی پاداشتەکان بزانە:

زیانێکی ئابووری بەرچاو بەر پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ کەوت و بارسێلۆنا قازانجێکی باشی کرد

بابەتی زیاتر

Back to top button