ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ سزای راگرتنی ئێمباپێ راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا سزای راگرتنی کیلیان ئێمباپێی راگەیاند دوای ئەو کارتە سوورەی لە یاریی رابردوویان وەریگرت.

یەکشەممە رابردوو لە میانی هەفتەی 31ی خولی ئیسپانی ئێمباپێ لە جووڵەیەکی تونددا بەرامبەر یاریزانێکی ئالاڤێس لە خولەکی 38 بە کارتی سووی کرایەدەرەوە دوای ئەوەی ناوبژیوانی یارییەکە لە رێگەی ڤارەوە تەماشای دیمەنەکەی کردەوە.

چەند سزایەکی چاوەڕوانکراو هەڕەشەی لە هێرشبەرەکەی مەدرید دەکرد کە ترس هەبوو تا چوار یاریی سڕ بکرێت و لە فیناڵی جامی شا بەرامبەر بارسێلۆنا بێبەش بێت. بەڵام بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەو گۆڵکارە فەڕەنیە تەنها بۆ یەک یاریی بەشداریی ناکات.

بەوەش کیلیان بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئاتلێتیک بیڵباو یاریی ناکات، بەڵام بۆ کلاسیکۆ ئامادە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button