بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نیوکاسڵ جەنگێکی گواستنەوەی لە دوو زلهێزەکەی ئیسپانیا بردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی نیوکاسڵ سەرکەوتووبوو لە یەکلاکردنەوەی گرێبەستێک لە بەرژەوەندی خۆی و بێهیواکردنی هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، نیوکاسڵ بە سەرکەوتوویی گرێبەستی لەگەڵ ئانتۆنیۆ کۆرێدرۆی ئیسپانیی و یانەی مالاگا یەکلایکردووەتەوە.

ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بەم نزیکانە راگەیاندنی فەرمی گواستنەوەکە رادەگەیەندرێت.

نیوکاسڵ کە ئێستا لە پلەی چوارەمی پرێمەرلیگە، خۆی بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو ئامادەدەکات و چاوی لە بەهێزترکردنی ریزەکانیەتی. بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێ بژاردەکانی لە پێگە جیاوازەکانی یاریگا زیاتر بکات. هەر ئەوەش بوو وایکرد بچێتە کێبڕکێ لەگەڵ بارسا و ریال بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە 18 ساڵە کە لە باڵی چەپ یاری دەکات.

کۆردێرۆ وەک یاریزانێکی بەهرەمەند سەیردەکرێت. لە 33 یاریی ئەم وەرزەی یانەکە پلە دووەکەی ئیسپانیا توانیویەتی 5 گۆڵ و 6 ئەسێست بکات.

وەک رۆمانۆ ئاشکرای کردووە، ئەو یاریزانە بە ویستی خۆی نیوکاسڵی بەسەر دوو زلهێزەکەی ئیسپانیادا هەڵبژاردووە بۆ پەیوەندیکردن بە پرۆژە دوورمەوداکەی یانە ئینگلیزیەکە بە سەرپەرشتی ئێدی هاو.

بابەتی زیاتر

Back to top button