ئه‌ڵمانیا

بایرن میونشن دەستبەرداری ئەستێرەیەکی دەبێت

Yariga App

یاریگا –

بایرن مینوشن ئامادەیە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا رەچاوی ئەو ئۆفەرانەی کە پێشکەشی کیم مین جای دەکرێت بکات.

دوای ئەوەی کیم مین جای لە یارییەکەی کلاسیکەر بەرامبەر بروسیا دۆرتموند ئاستێکی خراپی پێشکەشکرد، سکای سپۆرتی ئەڵمانی رایگەیاند، رەنگە بەرگریکارە کۆرییەکە لە هاویندا بایرن میونشن بەجێبهێڵێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، میونشن لە هاویندا ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرەکان بگرێت، هەرچەندە فرۆشتنی ئەو یاریزانە تەمەن 28 ساڵە لە پێشینەی کارەکان نییە. ئەگەر کیم بڕوات، بایرن لە ئێستاوە بیر لە بژاردەیەکی جێگرەوە دەکاتەوە. دین هویسن یاریزانی بۆرنمۆس پاڵێوراوێکی گەرمە لەگەڵ یانەکەی بۆندسلیگا، بەڵام کێبڕکێ بۆ ئەو یاریزانە ئیسپانییە هۆڵەندییە توند دەبێت چونکە ریال مەدریدیش چاوی لەسەرە.

کیم لە هاوینی 2023 بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لە ناپۆلییەوە پەیوەندی بە میونشنەوە کرد، بەڵام لە بایرن توانی تەنیا بەشێکی کەم لەو ئاستەی کە لە ئیتاڵیا نیشانی دابوو دووبارە بکاتەوە. بەرگریکارە کۆرییەکە لەم وەرزەدا شەش هەڵەی کردووە کە بووەتە هۆی ئەوەی گۆڵ لە دژیان تۆمار بکرێت، دوایین هەڵەیان بەرامبەر دۆرتموند بوو.

دوای یارییەکە، ماکس ئیبەرلی بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن رەخنەی لە ئاستی کیم گرت و رایگەیاند:

کیم هەڵە بوو، ئەو یاریزانەی لەدەستدا کە رووبەڕووی بووەوە، هەڵەکەی بووە هۆی ئەوەی گۆڵمان لێبکرێت.

دوای شەش خولەک لە گۆڵەکە، ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەری بایرن کیمی هێنایە دەرەوەی یاریگا و رافایل گوێرێرۆ یاریزانی پورتوگالی هێنایە شوێنی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button