ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیالی 2026

مێسی بەشداری مۆندیال دەکات؟ سوارێز وەڵامدەداتەوە

سوارێز دۆستێکی نزیکی مێسییە

Yariga App

یاریگا –

لویس سوارێز، ئەستێرەی ئینتەر مەیامی هەڵوێستی لیۆنێل مێسی لەسەر بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026 ئاشکرا دەکات.

سوارێز چاوپێکەوتنێکی تایبەتی لەگەڵ رۆژنامەی Ovacionی ئوروگوایی کردووە و تیایدا باسی پەیوەندییەکانی لەگەڵ مێسی و وردەکارییەکانی چارەنووسی ئاشکرا کردووە.

مێسی بەهۆی پێکان، بەشداری لە دوو یاریی رابردووی ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەرامبەر بەڕازیل و ئوروگوای نەکرد. سوارێز پێی وایە مێسی دەتوانێت لە بەرزترین ئاست نوێنەرایەتی وڵاتەکەی بکات.

گومانەکانی بەشداریکردنی مێسی لە مۆندیالی 2026ی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا زۆرن، بەڵام سوارێز رایەکی جیاوازی هەیە.

بەردەوام بە گاڵتەوە باسی بابەتەکە دەکەین، بەڵام مێسی نیازی بەشداریکردنی لە مۆندیالی ساڵی داهاتوودا هەیە.

راستە ماوەیەکە لە یارییەکانی نێودەوڵەتی دوورکەوتووەتەوە، بەڵام ئەمە لە بەرژەوەندی من بووە نەک هی خۆی. دەتوانم دووپاتیبکەمەوە، باسی وردەکارییەکانمان نەکردووە، بەڵام بەخۆمان دەڵێین وردە وردە گەورە دەبین، ئینجا نازانم چی روودەدات.

ئینتەر مەیامی لە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگی کۆنکاکاف رووبەڕووی ڤانکوڤەر وایتکاپس دەبێتەوە و یاریی چوون لە 24ی ئەم مانگە لە دەرەوەی مەیامی دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button