چامپیۆنزلیگگرنگترین

پێش ئەوەی سەیری یارییەکەی بۆڕووسیا دۆرتموند و بارسێلۆنا بکەیت پێویستە ئەم راستییانە بزانیت

10 راستی لەبارەی یارییەکەی دۆرتموند و بارسێلۆنا لە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

Yariga App

یاریگا –

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بۆڕووسیا دۆرتموند لە یاریگای سیگنال ئیدونا پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

چەند راستییەک پێش یارییەكە:

  • بۆڕووسیا دۆرتموند هەرگیز نەیتوانیوە شكست بە بارسێلۆنا بهێنێت و لە مێژوودا شەش جار رووبەروو بوونەتەوە و بارسێلۆنا چوار یاریی بردووەتەوە و دوو یارییش یەكسان بوون.

  • لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا هەردوو یانە دوو جار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە لە هەردوو یاریی بارسێلۆنا بە ئەنجامی ( 3-2,4-0) بردنەوەی بەدەستهێناوە.
  • بارسێلۆنا لە كۆتا پێنج یارییدا بەرامبەر یانە ئەڵمانییەكان لە سەرجەمیان بە ئەنجامی 19-2 براوە بووە.
  • تەنیا یەک یانە توانیویەتی كاتێك بە ئەنجامی 4-0 لە دوا بێت بگەڕێتەوە، ئەویش بارسێلۆنا بووە بەرامبەر پاریس سانجێرمان.
  • رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی لە 131 یاریی چامپیۆنزلیگدا توانیویەتی 105 گۆڵ بكات.
  • لیڤاندۆڤسكی لە دوای گەیشتنی بە 30 ساڵی لە 59یاریی چامپیۆنزلیگدا توانیویەتی 60 گۆڵ بكات، تەنیا كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە لیڤاندۆڤسكی گۆڵی زیاتر كردووە.
  • رافینیا لەم وەرزەدا لە 11 یارییدا بەشداری 19 گۆڵی كردووە ( 12 گۆڵ و 7 ئەسیست ).
  • سێرهۆ گیراسی لە 13 یاریی چامپیۆنزلیگدا لەگەڵ بۆڕووسیا دۆرتموند توانیویەتی 10 گۆڵ بكات.
  • بارسێلۆنا بەرامبەر یانە ئەڵمانییەكان 76 یاریی كردووە و 39 یاریی بردووەتەوە، 22 یاریی دۆڕاوە و 15 یاریی یەكسان بووە.
  • هانزی فلیک بەرامبەر دۆرتموند 7 یاریی كردووە و لە سەرجەمیان براوە بووە.

لە یاریی چووندا لە یاریگای مۆنجویک بارسێلۆنا بە چوار گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لە بۆڕووسیا دۆرتموند بردەوە و هەنگاوێك خۆی لە قۆناخی پێشكۆتایی نزیككردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button