دۆرتموند بە دوای موعجیزەوەیە و لە دۆزەخی زەرد چاوەڕێی بارسێلۆنا دەکات

یاریگا –
بارسێلۆنا پێدەچێت ئەمشەو لە یارییەکەی برامبەر دۆرتموند ئەرکێکی قورسی لە پێش بێت و ئەڵمانییەکان هەموو هەوڵێک دەدەن مێزەکە بەلای کەتەلۆنییەکاندا ئاوەژوو بکەنەوە.
سەردەمێک هەبوو گەیشتن بە قۆناخەکانی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بۆ بارسێلۆنا ئاسایی بوو. لە نێوان وەرزی 2005-06 و 2018-19 کاتالۆنییەکان لە 9 لەو پێشبڕکێیانەدا لە ریزی چوار یانەی سەرەکی ئەوروپا بوون و چوار جامیان بەدەستهێنا.
بەڵام پێنج ساڵی رابردوو بە بارودۆخێکی سەختدا تێپەڕین، لەنێویاندا دوو جار لە قۆناخی کۆمەڵەکان کرانە دەرەوە و ئەمشەو لە دۆرتموند هەموو هەوڵێک دەدەن بگەنەوە ئەوشوێنەی کە شایەنی ئەوانە.
بردنەوەی یەکلاکەرەوەی بارسا لە مۆنتجویک، یانە کەتەلۆنییەکەی خستۆتە دۆخێکی نزیک لە بێ رکابەر بۆ ئەوەی بگاتە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ. کەتەلۆنیەکان بە چوار گۆڵ زیاترەوە بەرەو سیگنال دۆنا پارکی ئەفسانەیی دەڕۆن، ئەم چوار گۆڵە تاڕادەیەک چڕی دۆزەخی زەرد کەمدەکاتەوە کە لە دۆرتمۆند چاوەڕێیان دەکات.
کاتێک لە کۆتایی مانگی ئازاردا بلیتی یارییەکە کەوتە بازاڕەوە، 300هەزار هاندەری دۆرتموند دەستپێشخەریان کرد بۆ کڕینی بلیتەکە, وەک پاڵپشتییەک بۆ دروشم و نیشانە بازرگانیەکەیان کە دەڵێت: “Echte Liebe” (عەشقی راستەقینە).
هاندەرانی زەردەواڵەکان بڕوایان بە موعجیزەیە و لە سێ بەشی یاریگاکە پاڵپشتی تیپەکەی نیکۆ کۆڤاچ دەکەن بۆ گەورەترین موعجیزەی تۆپی پێ لە مێژووی یانەکەدا. هەر وەک ئێن میخا ناوەڕاستکاری دۆرموند گوتی، بيراستی بڕوامان وایە کە دەکرێت.
🏆 Champions League – Borussia Dortmund
👊 Nmecha veut renverser Barcelone : “Nous croyons vraiment que c’est possible !”#beINSPORTS #Interview #BVBFCB pic.twitter.com/Dx0gIvFKXb— beIN SPORTS (@beinsports_FR) April 15, 2025
بەڵام بارسێلۆنا تەنیا نابێت، 3037 هاندەری بارسا کە زۆرترین ژمارەیە تا ئێستا لەم وەرزەدا، یاوەری تیپەکە دەکەن لەم گەشتەدا.
بەبێ تواناکانی بالدێ، بەڵام بە ئامادەبوونی دانی ئۆلمۆ بۆ یاریکردن، بارسا بە هیچ شێوەیەک سەرنجی لەسەر ئەنجامی یاریی ماڵەوە نابێت. پێکهاتەی تیپەکە جێی متمانە دەبێت و لە باشترین حاڵەتدا گۆڕانکارییەکی کەمی دەبێت لە پێکهاتەی سەرەتایی و ئاستی تیپەکە بوێرانە دەبێت. ئەم تیمە بۆ چێژوەرگرتن ئامادەی یارییەکە دەبن هەروەک فلیک دوێنێ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا جەختی لێکردەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە خواستی بروسیا دۆرتموند بۆ دروستکردنی “موعجیزە” لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر بارسا، راهێنەرە ئەڵمانییەکە گوتی:
یارییەکە قورس دەبێت بەڵام باوەڕێکی زۆرم بە یاریزانەکانم هەیە.
یارییەکە بڕیار وایە ئەمشەو کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر لە سیگنال دۆنا پارک لە دۆرموند بەڕێوە بچێت و گەر دۆرتموند توانی ئەنجامەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە ئەوا دەبێتە گەورەترین ریمۆنتادا لە مێژووی یانەکەدا.