
یاریگا –
جاک گریلیش، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی لە دوای بردنەوەی تیمەکەی بەرامبەر کریستال پاڵاس لە پرێمەرلیگ، بە شێوازی تایبەتی خۆی ئاهەنگیگێڕا.
مانچێستەر سیتی لە گەڕی 32ی پرێمەرلیگ 5-2 لە پاڵاسی بردەوە و هیواکانی بۆ بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگ وەرزی داهاتوو، زیادکرد.
هەرچەندە گریلیش وەکو یاریزانی یەدەک لە خوولەکی 87 چووە شوێنی ماتیۆ کۆڤاسیچ، بەڵام زیاتر لە هەمووان ئاهەنگیگێڕاوە.
رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، گریلیش بەبڕی پێنج هەزار پاوەند، تاوەکو بەرەبەیان لە یانەیەکی شەوانەی ناوچەی وێست ئیند لەگەڵ هاوڕێکانی ئاهەنگیگێڕاوە.
چەندین ڤیدیۆ و وێنەی گریلیش لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاوبوونەتەوە، کە لە بەشێکیان بە مەستی دەردەکەوێت.
گریلیش لەگەڵ چوار هاوڕێ و پاسەوانێکی تایبەت، چووە یانەکە و چەندین ئافرەتیان بانگهێشتی سەر مێزەکەیان کرد.
@TheSunFootball READ MORE: https://t.co/lwqjEsZzC1
— The Sun Football ⚽ (@TheSunFootball) April 14, 2025