چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی بۆڕووسیا دۆرتموند V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا

لە یاریی لووتكەی ئەمشەودا بۆڕووسیا دۆرتموند لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بۆڕووسیا دۆرتموند لە یاریگای سیگنال ئیدونا پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاری

 

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لە یاریی چووندا لە یاریگای مۆنجویك بارسێلۆنا بە چوار گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لە بۆڕووسیا دۆرتموند بردەوە و هەنگاوێك خۆی لە قۆناخی پێشكۆتایی نزیككردەوە.

پێشتر هەردوو یانە لە قۆناخی خول رووبەرووی یەک بوونەوە و بارسێلۆنا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەكەی بردەوە و گیراسی دوو گۆڵەكەی دۆرتموند و فێران تۆرێس دوو گۆڵ و رافینیا گۆڵێكی بارسێلۆنایان كرد.

بارسێلۆنا لە قۆناخی خول كۆمەڵەكاندا بە پلەی دووەم راستەوخۆ خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە و لەو قۆناخەشدا رووبەرووی بێنفیكا بووەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی 4-1 یارییەكەی بردەوە.

لە بەرامبەردا دۆرتموند نەیتوانی راستەوخۆ خۆی بگەیەنێیە قۆناخی شازدە و لە یاریی پلەی ئۆفدا رووبەرووی سپۆرتینگ بووە و بە ئەنجامی 3-0 یارییەكەی لێبردەوە و لە قۆناخی شازدەش لە لیلی فەڕەنسی بردەوە.

هەردوو یانە لە مێژوودا شەش جار رووبەروو بوونەتەوە بارسێلۆنا لە سێ یاریی براوە بووە و دوو یارییش یەكسان بوون.

لە رووبەڕووبوونەوەكانی نێوانیان بارسا 13 گۆڵی كردووە و دۆرتموندیش چوار.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

پاسكال گرۆس دوای ماوەیەک گەڕاوەتەوە پێكهاتەی دۆرتموند.

یانە ئەڵمانییەكە بە بێ شلۆتێربێک، سابیتزە و كامبل رووبەرووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا بارسێلۆنا بە بێ بالدێ، كاسادۆ، تێر شتیگن و بێرناڵ بەرامبەر دۆرتموند یاریی دەكات.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بۆڕووسیا دۆرتموند

كۆبێل

رێیرسن، جان، ئانتۆن، سڤێنسن

ئۆزجان، گرۆس

ئادیێمی، براند، بایەر

گیراسی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا

چێزنی

كۆندێ، كوبارسی، مارتینێز، مارتن

دی یۆنگ، پێدری

یامال، گاڤی، رافینیا

لیڤاندۆڤسكی

بابەتی زیاتر

Back to top button