بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سکای سپۆرتس بۆمبێکی گەورە دەتەقێنێتەوە؛ دوو گواستنەوەی مێژوویی ئاشکرادەکات

Yariga App

یاریگا –

دوو گواستنەوەی مێژوویی چاوەڕوانیی مێرکاتۆی هاوینە دەکات و سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لەو بارەیەوە زانیارییەکان ئاشکرادەکات.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس ئاشکرای کردووە چەند بەرپرێسکی جێبەجێکار و هەروەها بریکاری یاریزانان لە خولی ئەڵمانیی کە پەیوەندی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیان بە ریال مەدریدەوە هەیە، ئاگەدارن بەوەی هێشتا بابەتی پەیوەندیکردنی ڤینیسیۆس جونیۆر لەم هاوینەی دێت بە خولی سعودیەوە لەسەر مێزی گفتوگۆکان لانەچووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی زانیوە کە سعودیەکان هێشتا خەون بەو گواستنەوە زەبەلاحەوە دەبینن. هاوکات بەبێ ئەوەی بڕی تێچووەکەی ئاشکرا بکات، ئەوەشی نووسیوە کە گواستنەوەکە چ لە رووی خەرجی یاخود بڕی مووچەوە، بێ وێنە دەبێت و هەرگیز هاوشێوەی نەبووە.

هەمان سەرچاوە لە درێژەی زانیارییەکانیدا گۆمەکەی زیاتر شڵەقاندووە و باس لەوە دەکات، لە ئەگەری رۆشتتنی ڤینیسیۆس بۆ خولی ئەو وڵاتەی کەنداو، ئەوا ئێرلینگ هالاندی نەرویجی لە مانچێستەر سیتی بژاردەی یەکەمی ریال مەدرید دەبێت بۆ شوێنگرتنەوەی ئەستێرە بەڕازیلیەکە.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button