عێراقکوردستانگرنگترین

هاندەرانی دهۆک تیفۆیەکی تایبەتیان بۆ یاریی قادسیە ئامادە کردووە

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی دهۆک بۆ یارییەکەی قادسیە تیفۆیەکی 300 مەتری بە لۆگۆ و ساڵی دامەزراندنی یانەکە لە پەیژەکانی یاریگا بەرز دەکەنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، هاندەرانی یانەی دهۆک تیفۆیەکیان ئامادە کردووە کە 15 مەتر پانە و 25 مەتر درێژە و لۆگۆی یانەکە و ساڵی دامەزراندنی یانەکەیان لەسەر نووسیوە، رەنگی تیفۆیەکە زەرد و شینە و لە دەستپێکی یارییەکەی سبەی بەرامبەر قادسیە لەناو یاریگا لەسەر پەیژەکانەوە بەرزی دەکەنەوە.

شڤان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆک بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند :’ئامادەکاریی تەواومان کردووە بۆ یارییەکەی سبەی، پێشبینی دەکرێت سبەی لە دهۆک باران ببارێت، بۆیە لەسەر کورسییەکی یاریگا نایڵۆنی دژەباران ‘چاکەتی مەتەری’ دادەنرێن، بۆ ئەوەی هاندەران لەکاتی یارییەکە لە باران بپارێزرێن’.

سبەی سێشەممە کاتژمێر 07:00 دهۆک و قادسیەی کوێتی لە یاریی گەڕانەوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو بەیەک دەگەن، کە سەرجەم بلیتەکانی یارییەکە 20،800 بلیت فرۆشراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button