ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بۆڕووسیا دۆرتموند بەهۆی پێکان ئەستێرەیەکی دیکەی لەدەستدا

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی دیکەی بۆڕووسیا دۆرتموند بۆ یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا ئامادە نابێت.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ئێمری جان بەشداریی مەشقە بەکۆمەڵەکانی ئەمڕۆی نەکردووە و پێکانی هەیە، بە ئەگەرێکی زۆر سبەی ناتوانێت بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی بکات. بەو هۆیەش گورزێکی دیکەی گەورە بەر زەردەواڵەکانی ئەڵمانیا دەکەوێت.

سبەی سێشەممە 15ـی نیسان لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا لە یاریگای سیگناڵ ئیدوناپارک دەبێتە میوانی بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی.

بارسا لە یاریی چوون 4-0 لە یاریگای خۆی براوە بوو، بەڕێژەیەکی زۆر سەرکەوتنی بۆ قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە یەکلایی کردووەتەوە و ئەرکی ئەڵمانییەکان یەکجار سەختە.

جیا لە ئێمری هەریەکە لە یاریزانان نیکۆ شلۆتێربێک، مارسیل سابیتزە، فیلیپۆ مانێ و کۆڵ کامپڵیش بەهۆی پێکان بۆ یارییەکەی سبەی ئامادە نابن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button