دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی “FBI” ئامادەکاری بۆ جامی جیهانی 2026 دەکات

یاریگا –
جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا لە مەیامی لەگەڵ پامێلا بۆندی داواکاری گشتی ئەمریکا و کاش پاتەل بەڕێوەبەری FBI کۆبووەوە و تاوتوێیان لەسەر پلانی ئەمنی بۆ جامی جیهانی یانەکان و مۆندیالی 2026 کرد.
گفتوگۆکان لەسەر پلانە ئەمنییەکان بۆ مۆندیالی 2026 (11ی حوزەیران تاوەکوو 19ی تەمموزی 2026) بوو.
مۆندیالی 2026 کە لەلایەن هەرسێ وڵاتی ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیکەوە میوانداری دەکرێت، هەشت یاری پاڵەوانێتییەکە لە یاریگای مێتلایف لە شاری نیویۆرک بەڕێوەدەچێت. بەرپرسانی ئەمریکاش لە ئاسایشی ئەم هەشت یارییە نیگەرانن.
بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی تایبەتی شاری نیویۆرک، بەرپرسانی ئەمنی لە ئەمریکا پێیان وایە ئەنجامدانی بۆنەیەک بە قەبارە و گرنگی مۆندیال لە شارێکی ئایکۆنی وەک نیویۆرک دەبێتە هۆی ئەوەی هەشت یاریی مۆندیال لە مێتلایف ببێتە بابەتێکی تایبەت بۆ رێوشوێنی دژە ئەمنی. بە تایبەتی کە مێتلایف میوانداری یاری کۆتایی مۆندیال دەکات.
View this post on Instagram
لە ئەنجامدا FBI و وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ لە ئەمریکا داوایان کرد کە هەموو یارییەکانی مۆندیال لە یاریگای مێتلایف لە نیویۆرک بە بەرزترین ئاستی مەترسی ئەمنی هەژمار بکرێن.
بەگوێرەی خشتەکە، بڕیارە پێنج یاری قۆناخی کۆمەڵەکان و یەک یاری قۆناخی 16 و یەک یاری قۆناخی چارەکی پێشکۆتایی و یاری کۆتایی مۆندیال لەم یاریگایە 82 هەزار کەسیە بەڕیوە دەچێت.
تا ئێستا تەنیا یاریی کۆتایی لە بەرزترین ئاستی ئەمنی پۆلێن کراوە، بەڵام پێداچوونەوەکانی FBI دەریانخستووە کە هەر هەشت یارییەکە پێویستە لەسەر بەرزترین ئاستی ئەمنی بپارێزرێن.