چامپیۆنزلیگگرنگترین

لیستی یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ یارییەکەی دۆرتموند بڵاوکرایەوە

ئەستێرەیەک گەڕایەوە...

Yariga App

یاریگا –

لیستی یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ رووبەڕووبوونەوەی بۆڕوسیا دۆرتموند بڵاوکرایەوە.

سبەی سێشەممە 15ـی نیسان لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا لە یاریگای سیگناڵ ئیدوناپارک دەبێتە میوانی بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی.

یانە کاتالوونییەکە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یارییەکەی دۆرتموند بڵاوکردووەتەوە، دانی ئۆلمۆی ئیسپانی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و بۆ یارییەکە بانگهێشتکراوە. ئالێخاندرۆ باڵدێ بەهۆی پێکان دوورخراوەتەوە.


بارسا لە یاریی چوون 4-0 لە یاریگای خۆی براوە بوو، بەڕێژەیەکی زۆر سەرکەوتنی بۆ قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە یەکلایی کردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button