ئینگلتەراچامپیۆنزلیگفهرهنساگرنگترین
دووێ باسی بەراوردکارییەکانی لەگەڵ ئێمباپێ دەکات؛ من منم !
دووێ بە ئێمباپێی نوێ ناوزەند دەکرێت....

یاریگا –
دێزیرێ دووێ، ئەستێرەی لاوی پاریس سانجێرمان باسی بەراوردکاری خۆی لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی ریال مەدرید دەکات.
دووێ، هاوینی رابردوو لە رێنەوە پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کرد، وەرزێکی نائاسایی لەگەڵ پاشاکانی پاریس پێشکەش دەکات و 43 یاریی کردووە، خاوەنی 12 گۆڵە.
دووێ یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی ئەم وەرزە و هەمووان ستایشی دەکەن، تەنانەت بەشێکیان بە ئێمباپێی بەراورد دەکەن.
دووێ لە لێدوانێکیدا لەگەڵ تێلێ فووت دەڵێت
گوێم لە بەراوردکارییەکان بووە، بەڵام من دێزیرێ دووێم، کیلیانیش کیلیانە. ئەو یاریزانێکی زۆر گەورەیە و چەندین دەستکەوتی لە تۆپی پێ بەدەستهێناوە، منیش هەوڵدەدەم رێچکەی خۆم دروست بکەم.
سبەی سێشەممە، سانجێرمان لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ لە ڤیلا پارک رووبەڕووی ئاستۆن ڤیلا دەبێتەوە. پاریس یاریی چوونی 2-1 بردەوە.