ئینگلتەراگرنگترین

خۆسێلو: ریال مەدرید دەتوانێت ریمۆنتادا بەرامبەر ئارسیناڵ بكات

Yariga App

یاریگا –

خۆسێلو، یاریزانی ئیسپانی یانەی غەڕافەی قەتەڕی متمانەی بە ریال مەدرید هەیە و پێی وایە دەتوانن ریمۆنتادا بەرامبەر ئارسیناڵ بكەن.

خۆسێلو وەرزی رابردوو لە ئیسپانیۆلەوە بە خواستن پەیوەندی بە ریال  مەدریدەوە كرد و توانی نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ مەدرید بەدەستبهێنێت.

لە یاریی چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەشی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە.

خۆسێلو لە لێدوانێكیدا دەربارەی یاریی گەڕانەوە و ریمۆنتادا بەرامبەر ئارسیناڵ، گوتی:

لە جیهاندا تەنیا یەک یانە هەیە بتوانێت ئەو كارە بكات، ئەویش ریال مەدریدە.

هەموو جیهان پێیان وایە مەدرید لە چامپیۆنزلیگ دەركراوە، بەڵام نەخێر ئەوە رووینەداوە، لەگەڵ نزیكبوونەوەی یارییەكە گومانەكان زیاتر دەبن.

یانەكە یارییەكی تایبەتی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ هەیە، ئەگەر لە خولەكەكانی سەرەتادا گۆڵێک بكەین هەموو شتێک دەگۆڕێت.

متمانەمان هەیە و هیوادارین ریال مەدرید سەربكەوێت.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا میوانداری ئارسیناڵ بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button