ئینگلتەراگرنگترین

ئامۆریم هێرشێکی توند دەکاتە سەر رەخنەگران؛ قسەکانتان بێ بایەخن

ئامۆریم دان بە هەڵەی زۆر بابەت دەنێت

Yariga App

یاریگا –

روبن ئامۆریم هیچ ‘حیسابێک’ بۆ رەخنەگران ناکات، سەرەڕای خراپی ئەنجامەکانی مانچێستەر یونایتد.

دوێنێ یەکشەممە، لە یاریگای سەینت جەیمسس پارک، مان یونایتد 1-4 بە نیوکاسڵ یونایتد دۆڕا و دۆخی یانەکەی لە ریزبەندی گشتی خراپترکرد.

لەدوای یارییەکە ئامۆریم بە پلاتفۆرمی فەرمی پرێمەرلیگی راگەیاند

چەندین هەڵەمان کرد، نیوکاسڵ زۆر خێرا یارییان کرد، ئێمەش زۆر هەڵەمان کرد و یارییەکەمان لە خۆمان قورستر کرد، ئەمە پوختەی یارییەکەیە. زۆر قورسە لە تیمی وەکو نیوکاسڵ یونایتد ببەیتەوە، بە تایبەت کاتێک هەڵە دەکەین، ئەوا ئەرکی خۆمان زیاتر قورس دەکەین.

لە رەخنەکان تێدەگەم، بەڵام بەلامەوە گرنگ نییە، هیچ شتێک لە دۆڕانی یارییەکان خراپتر نییە. خەڵک دەتوانێت هەموو قسەیەک بکەن، نامەوێت بەرگری لە خۆم بکەم، تەنیا سەیری پلەبەندیمان لە ریزبەندی گشتی بکەن، هەموو شتێکتان بۆ روون دەبێتەوە.

یارییەکەی پێنجشەممە زۆر گرنگە، دۆڕانی یارییەکان قورسترین بەشی کاری راهێنەرایەتییە، با سەرنج لەسەر پێنجشەممە دابنێین.

ئامۆریم لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، شوێنی ئێریک تێن هاخی گرت و ئەوکاتە تیمەکە لە پلەی 12 بوو، کەچی ئێستا لە پلەی 14یە.

مان یونایتد پێنجشەممە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی هەشت لە یۆرۆپالیگ بەرامبەر لیۆن دەکات. هەردوو یانەکە لە یاریی چووندا 2-2 لە فەڕەنسا یەکسانبوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button