
یاریگا –
دانی سێبایۆس، ئەستێرەی ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی هەمان وڵات دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەكەیان بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دەربڕی.
شەوی رابردوو ئالاڤێس لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.
ئێدواردۆ كاماڤینگا لە خولەكی 34 گۆڵی یەكەم و تاكە گۆڵی یارییەكەی كرد و لە خولەكی 38 كیلیان ئێمباپێ بە كارتی سوور كرایە دەرەوەی یاریگا.
لە دوای یارییەكە دانی سێبایۆس گوتی:
یارییەكی قورس بوو، بەتایبەت لە سەرەتاوە بەهۆی بەهێزی بەرامبەر و پتەوی هێڵی بەرگریەوە، بەڵام دوای كرانە دەرەوەی ئێمباپێ شتەكان هاوسەنگتر بوون و توانیمان باشتر خۆمان رێكبخەین.
یانەكەمان بەهێزی خۆی نیشاندا و توانی پارێزگاری لە ئەنجامەكە بكات و بە برنەوەیەكی گرنگەوە بێتە دەرەوە.
سێبایۆس لە دوای 45 رۆژ دووبارە گەڕایەوە یاریگاكان و لەوبارەیەوە گوتی:
بارودۆخم وردە وردە باشتر دەبێت، لە رووی جەستەیی و دەروونییەوە هەست بە باشتر بوون دەكەم، زۆر دڵخۆشم كە گەڕامەوە و دەتوانم یارمەتی هاوێكانم بدەم.
دەربارەی رووبەرووبوونەوەی ئارسیناڵ گوتی:
پێوویستمان بەو یاریزانانەیە كە لە %200ی خۆیان پێشكەش دەكەن، وە ئەو هاندەرە دڵسۆزانەی كە باوەڕیان بە تواناكانمان هەیە، تاكە رێگا ئەوەیە كە هەموومان یەكگرتوو بین، چونكە بەیەكەوە بەهێزتر دەبین.
سوپاس بۆ پاڵپشتی بەردەوامی هاندەران، رۆژی چوارشەممە چاوەڕێی ئێوەین، چونكە لە هەموو كاتێک زیاتر پێوویستمان بە ئێوەیە.
یانەكەمان رووخساری راستەقینەی خۆی بەرامبەر ئارسیناڵ نیشان دەدات.
چاوەڕوان دەكرێت رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا میوانداری ئارسیناڵ بكات.