ئینگلتەراگرنگترین

هۆکارەکەی ئاشکرابوو؛ بۆچی مان یونایتد ناتوانێت ئامۆریم دووربخاتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

ئەنجامەکانی مانچێستەر یونایتد لەژێر سەرپەرشتی روبن ئامۆریدا لە خراپەوە بەرەو خراپتر دەڕوات و شەوی رابردووش 4-1 بە نیوکاسڵ دۆڕا.

تیمەکەی ئامۆریم لە کۆتا پێنج یارییدا تەنها یەک جار تامی بردنەوەی کردووە. لە بەرامبەردا دوو شکست و دوو یەکسانبوونی هەیە. کۆتا نازناویش لەم وەرزەدا لەپێناویدا بۆی بجەنگن یۆرۆپالیگە کە گەیشتوونەتە چارەکی کۆتایی جامەکە و یاریی چوونیان 2-2 لەگەڵ لیۆن یەکسانبوونە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی Football Insiderی ئینگلیزی، ئەنجامەکانی ئەو راهێنەرە پۆرتوگالییە لە ئێستادا هەرچۆنبن، یانەکەی لەبەر قەرەبووی ماددی ناوێرێ دووریبخاتەوە.

ئامۆریم کە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو لە جێگەکەی ئێریک تێن هاخ دەستنیشانکرا، گرێبەستی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان تا هاوینی 2027 دەخایەنێت.

ئەو کە پێشتر لە سپۆرتینگی وڵاتەکەی ناوی خۆی بە گەورەکانی ئەوروپا ناساند، لە بژاردەکانی زۆر یانەی ناوداری کیشوەرەکەدابوو کە دیارترینیان مانچێستەر سیتی بوو.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بەندێک لە گرێبەستی نێوان ئامۆریم و کارگێڕی مان یونایتدا جێگیرکراوە باس لەوەدەکات ئەگەر بەر لە وادەی کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی دووربخرێتەوە، ئەوا بڕی 12 ملیۆن پاوەند قەرەبوو لە مان یونایتد وەردەگرێت.


ئەو یانەیە هەر لەوەتەی وازهێنانی یەکجارەکیی سێر ئالێکس فێرگسن لە ساڵی 2014، چەندین راهێنەری یەک لەدوای یەک بە قەرەبووی زۆرەوە بەڕێکردووە و هێشتاش نەگەشتوونەتە ئەنجام و نازناوی دڵخوازی خۆیان کە بردنەوەی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگە.

لەم راپۆرتەی خوارەوەدا بە وردیی بڕی سەرجەم قەرەبووەکانی ئەستۆی مان یو بزانە کە لە دوورخستنەوەی راهێنەراد پێیداون:

مانچێستەر یونایتد چەند پارەی وەکو قەرەبوو بە ئێریک تێن هاخ داوە؟ – Yariga

بابەتی زیاتر

Back to top button