ئیسپانیاگرنگترین

ئاردا گولەر هەڕەشە لە فلۆرێنتینۆ پێرێز دەکات

Yariga App

یاریگا –

پێشهاتی چاوەڕواننەکراو لە هەڵوێستی ئاردا گولەر روویداوە و ئەو یاریزانە لاوە بە مەرجێكی قورس هەڕەشە لە فلۆرێنتینۆ پێرێز دەکات.

گولەر لەژێر سەرپەرشتی کارلۆ ئانجێلۆتی وەرز لەدوای وەرز زیاتر پەڕاوێز دەخرێت، لەم وەرزە لە کۆی 34 یاریی لە 1,233 خولەکدا تێیاندا بەشداریی کردووە، ئەوەش واتا کەمتر لە 37 خولەک بۆ هەر یارییەک. هەربۆیە هەڕەشەی جێهێشتنی ریال مەدریدی کردووە و ئەوەشی بە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە راگەیاندووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی RM Confidencialی ئیسپانیی، یاریزانە تورکییەکە هۆشداریی بە پێرێز داوە ئەگەر ئەم هاوینە ئانچێلۆتی نەڕوات، ئەوا ئەو ریزەکانی مەدرید جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە دەکات.

ئەو هۆشدارییەی ئاردا لەکاتێکدایە یانەکە بەدەست ئەنجامە خراپەکانیەوە دەناڵێنێت، بەڵام هێشتا پێگەی راهێنەرە ئیتاڵییەکە نەکەوتووەتەبەر مەترسیی ئاشکرا لەکاتێکدا ساڵێک لە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال ماوە. خودی کارلۆ ئەوەش دووپاتکردەوە کە یانەکەی پشتگیری دەکات.

ئانچێلۆتی هەمووشتێکی لەبارەی پۆستەکەیەوە ئاشکراکرد – Yariga

هێشتا دیار نییە وەڵامی فلۆرێنتینۆ بۆ هۆشدارییەکەی گولەر چی دەبێت. ئەم هاوینەی دێت هەمووشت یەکلایی دەبێتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button