
یاریگا –
نەهامەتییەکانی مانچێستەر یونایتد قووڵتر دەبنەوە و جگە لە بەردەوامیی ئەنجامە خراپەکانیان، پێکانی یاریزانیشی هاتەسەر.
لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی 32ی پرێمەرلیگ مان یونایتد شکستێکی قورسی بەدەستی نیوکاسڵ چەشت و 4-1 بە کوڕانی ئێدی هاو دۆڕان. لەوەش ناخۆشتر، بەهۆی پێکانەوە جۆشوا زیرکزی بەناچاری گۆڕانکاریی پێکرا.
لە کۆنفرانسی رۆژنامەنووسی دوای یارییەکە روبن ئامۆریم دوورکەوتنەوەی یاریزانە هۆڵەندییەکەی پشتراستکردەوە.
پێکانی ئەو هێرشبەرە لەکاتێکدایە مان یونایتد چوار رۆژیتر میوانداریی یانەی لیۆن دەکات لە چوارچێوەی یاریی گەڕانەوەی جارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ کە پێشتر لەسەر خاکی فەڕەنسیەکان 2-2 بوونە.
دوای یارییەکە ئامۆریم وتی
زیرکزی بۆ یارییەکەی لیۆن؟ یەکلابووەتەوە کە بەشداریی ناکات.
پێکانی جۆشوا لە ماسوولکەکانی رانیدایە و دوورکەوتنەوەشی کەلێنێکی گەورە دەخاتە هێڵی هێرشبەریی یانەکەوە.
🚨⚠️ Rúben Amorim: “Zirkzee vs Lyon? I think it’s over…”. pic.twitter.com/BTcdvmrg9K
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 13, 2025
تیمەکەی ئامۆریم لەم وەرزە تەنها یۆرۆپالیگ ماوە وەک نازناوێکی لەپێناویدا بۆی بجەنگن. لە پرێمەرلیگ بە 38 خاڵەوە لە پلەی 14 گیرساونەتەوە.