ئایا مەدرید بۆ بردنەوەی لالیگا رێگەی بۆ بارسێلۆنا خۆش کردووە؟
پێنج بردنەوە و یەک یەکسان بوون

یاریگا –
گەشتەکانی بارسێلۆنا بۆ پایتەختی ئیسپانیا لەم وەرزەدا پڕ بوون لە یادگاری خۆش و خێروبەرەکەت، توانیویانە پێنج سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
بارسێلۆنای هانزی فلیک لەم وەرزەدا بە رۆحێکی رکابەرییەوە لە مەدرید درەوشایەوە. تیپەکە لە کۆی شەش یاری لە مەدرید پێنج بردنەوەی بەدەستهێناوە و تەنیا یەک یاری یەکسانبوون، بەبێ ئەوەی یەک شکستی هەبێت. دوایین نموونە بردنەوەیەکی سەخت بوو لە لیگانێس بە ئەنجامی 1-0، ئەمەش دەتوانێت رێگە بۆ بارسا خۆش بکات بۆ بردنەوەی لالیگا. ئەم سەرکەوتنانە ئیرادە و کاراکتەری پاڵەوانێتی تیپەکەی فلیک لە یاریگا سەختەکانی مەدریددا نیشان دەدەن.
یەکەم تاقیکردنەوەی بارسا لە مەدرید لە 27ی ئاب بەرامبەر رایۆ ڤایکانۆ بوو بە ئەنجامی 2-1. سەرەڕای پێکانێکی سەختی مارک بێرناڵ، بارسا گەڕانەوەی بەهێزی تۆمارکرد دوای ئەوەی گۆڵێکی پێشوەختەی تۆمارکرد. گۆڵەکانی پێدری و ئۆلمۆ بردنەوەکەیان مسۆگەرکرد.
بەڵام لوتکەی ئاستی بارسا لە26ی ئۆکتۆبەر لە یاریگای بێرنابیۆ بوو. لە هەفتەی یازدەیەمدا ریال مەدریدی ئێمباپێ و ئانچێلۆتی لە بەرامبەر هاوئاهەنگی سێگۆشەی لامین یامال و لیڤاندۆڤسکی و رافینیا داڕما. بردنەوەکەی بارسا بە ئەنجامی 4-0 متمانەی بارسای بەرزکردەوە و برینێکی قووڵی لەسەر جەستەی ریال بەجێهێشت.
تاکە یاریی بارسا لە مەدریددا کە یەکسانبوون بوو بە ئەنجامی 1-1 بەرامبەر خیتافی لە 18ی کانوونی دووەم بوو، تیپەکەی خۆسێ بۆردلاس شەڕێکی سەختی کرد و بە دابەش کردنی خاڵێک لەگەڵ بارسا رزگاری بوو.
لە 16ی ئازاردا بارسا لە ئەنجامی 2-0 دۆڕانەوە گەڕایەوە و بە ئەنجامی 4-2 بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید سەرکەوتنی بەدەست هێنا. چوار گۆڵ لە خولەکەکانی کۆتاییدا تیپەکەی سیمیۆنی تووشی سەرسوڕمان کرد. دوای دوو هەفتە، لە قۆناخی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، سەرەڕای ئەوەی لە یاریی چووندا بە ئەنجامی 4-4 یەکسانبوون، بەڵام بارسا لە یاریگای خۆیدا بە گۆڵێکی فێران تۆرێس و هەوڵدانی نایابی تیپەکە لە ئاتلێتیکۆی بردەوە.
دوا کرداری ئەم نمایشە سەرکەوتنێکی ئەوەندە بریقەدار نەبوو بەڵام شەڕێکی سەختی بوو بەسەر لێگانێس. بارسا بەبێ ئاستێکی سەرنجڕاکێش سەرکەوتنی بەدەستهێنا. پێدەچێت شاری مەدرید ببێتە هۆی رکابەریی بارسا و فلیک و تیپەکەی بەرەو نازناوی لالیگا ببات.