ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

واده‌ی به‌رێوه‌چوونی یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا یه‌كلایی كرایه‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بە فەرمی وادەی به‌رێوه‌چوونی یاریی کۆتایی کلاسیکۆی نێوان بارسێڵۆنا و ریال مەدرید لە جامی شای ئیسپانیا دیاریکرد.

ریال مەدرید دوای ئەوەی لە قۆناخی پێش کۆتایی لە ریال سۆسیدادی بردەوە، خۆی گه‌یانده‌ یاریی كۆتایی جامی شا و بارسێلۆناش بەهەمان شێوە له‌ ئاتلێتیکۆ مەدریدی برده‌وه‌ و گه‌یشته‌ یاریكۆتایی.


یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە یاریگای لاکارتوخا لە شاری سێڤییا لە رۆژی شەممە 26ـی نیسان بەڕێوەدەچێت.

ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بۆ یەکەمجار لە دوای 11 ساڵ رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا كاتی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كه‌ی یه‌كلایی كرده‌وه‌ و  بڕیاریدا کاتژمێر 11:00ی شەوی شه‌ممه‌  یارییه‌كه‌ به‌رێوه‌بچێت.

دوایین یاریی نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه‌ لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ وەرزی 2013-2014 ، کاتێک ریال مەدرید (2-1) یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌ بوونه‌ پاڵه‌وان.

بارسێلۆنا 31 جار نازناوی جامی شای بردۆتەوە، ئەمەش زۆرترینە ریال مەدرید 20 جار نازناوی جامی شای به‌ده‌ستهێناوه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button