عێراقکوردستانگرنگترین

کاپتنی قادسیەی کوێتی: خەڵکی کوردستان و شاری دهۆک شاگەشکەیان کردووم

دەڵێت: دهۆک یەکێکە لە جوانترین شارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

Yariga App

یاریگا –

کاپتنی یانەی قادسیەی کوێتی ستایشی خەڵکی کوردستان و شاری دهۆک دەکات و دەڵێت ‘لەگەڵ خێزانەکەم بە گەشت سەردانی دهۆک دەکەمەوە’.

بەدر متەوەع کاپتنی یانەی قادسیەی کوێتی کە لەوەتەی رۆژی پێنجشەممەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی دهۆک لە یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، لە دهۆکن، دەڵێت :’دهۆک یەکێکە لە جوانترین شارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە پێشوازییەکەی خەڵکی کوردستان شاگەشکە بووم، بەمزووانە لەگەڵ خێزانەکەم بە گەشت دێمەوە ئێرە’.

هەروەها دەشڵێت :’من زۆر بە سەردانیکردنی هەرێمی کوردستانی عێراق دڵخۆشم، بەڕاستی دهۆک یەکێکە لە جوانترین شارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەو پێشوازییەی لە ئێمەیان کرد ئاسایی نەبوو، گەلی کوردستان پێشوازییەکی زۆر گەرم و بێوێنەیان لە ئێمە کرد، سرووشتە دڵڕفێنەکەی دهۆک منی شاگەشکە کردووە،پەنا بە خوا لە داهاتوودا لەگەڵ خێزانەکەم سەردانی ئێرە دەکەمەوە’.

بەدر متەوەع (40 ساڵان) بە 423 یاری خاوەنی زۆرترین یارییە لە مێژووی یانەی قادسیە بە درێسی یانەکە و بە 329 گۆڵیش گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیە، بە تۆمارکردنی 167 گۆڵ گۆڵکاری مێژوویی خولی نایابی کوێتیشە. بە درێسی هەڵبژاردەی کوێت لە 196 یاری 56 گۆڵی کردووە.

سێشەممە کاتژمێر 07:00ـی ئێوارە دهۆک و قادسیە لە یاریی گەڕانەوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو لە یاریگای دهۆک بەیەک دەگەن، کە لە یاریی چوون هەردوولا لە کوێت بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button