ئینگلتەرا

چێڵسی رووبەڕووی زیانێکی دارایی بەرز دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

وردبینییەکانی ئەم دواییە دەریدەخەن کە گروپی کۆمپانیاکانی هۆلدکۆ لیمیتد کە خاوەندارێتی چێڵسی دەکات، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا زیانێکی زۆری کردووە.

گروپی کۆمپانیاکانی چێڵسی بە ناوی هۆڵدکۆ لیمیتد لە ماوەی دوو وەرزی رابردوودا بەگوێڕەی دوایین راپۆرتە داراییەکانی، زیانی زیاتر لە یەک ملیار پاوەندی تۆمارکردووە.

هەروەها 22هۆڵدکۆ خاوەنی یانەی ستراسبۆرگی فەرەنسی و تیپی تۆپی پێی ئافرەتانی چێڵسییە. زیانەکانی کۆمپانیاکە لە چارەکی رابردوودا 445 ملیۆن و 500 هەزار پاوەند بووە و لە چارەکی پێش ئەوەدا 653 ملیۆن پاوەند بووە. رۆژنامەی تایمز بڵاویکردەوە کە ئەم زیانانە “لە ئەنجامی وەبەرهێنان لە پێکهاتەی یاریزانەکاندا” روویداوە.

بەڵام تیپی پیاوانی چێڵسی لەمساڵدا 129.6 ملیۆن پاوەند قازانجی کردووە؛ بەڵام هەندێک لە تاکتیکە داراییەکانی یانەکە ئێستا کێشەیان بۆ دروست دەکات. یاسا داراییەکانی پرێمەرلیگ رێگە بە یانەکە دەدات کە فرۆشی 200 ملیۆن پاوەندی تیپی ئافرەتان بە کۆمپانیایەکی لاوەکی (هاوخێزان) و دوو هۆتێل بە بەهای 76.5 ملیۆن پاوەند وەک قازانج تۆمار بکات. بەڵام ئەم مامەڵانە ناتوانرێت وەک داهات لە کارلێکەکانی کۆمپانیای سەرەکی لەگەڵ فەرمانگەی باجدا تۆمار بکرێن.

هەروەها کۆمپانیای هۆڵدکۆ سوودی بەرچاو لەسەر زیاتر لە یەک ملیار و 16 ملیۆن پاوەند قەرزەکانی دەدات. کۆمپانیاکە لە وەرزی 2023-2024 زیاتر لە 94 ملیۆن پاوەندی وەک سوودی قەرزەکانی داوە. هاندەران و یاریزانانی چێڵسی بە هیوای ئەوەن ئەم رووداوانە کاریگەریان لەسەر ئەنجامەکان نەبێت.

تیپی پیاوانی یانەکە لە کێبڕکێدایە بۆ بەدەستهێنانی پشکێکی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی داهاتوو و ئێوارەی ئەمڕۆش رووبەڕووی  ئیپسویچ دەبێتەوە. هەروەها تیپە خانمان له قۆناخی پێش کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا رووبەڕووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button