ئینگلتەرا

چاوەڕواننەکراو: ئۆنانا لە پێکهاتەی مان یونایتد دوورخرایەوە

Yariga App

ئەندرێ ئۆنانا بانگهێشتی یارییەکەی بەرامبەر نیوکاسڵ نەکراوە بە بڕیاری روبن ئاموریمی راهێنەر.

گۆڵپارێزە کامیرۆنییەکە بەردەوام لەژێر رەخنەدایە لەوکاتەوەی پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکانەوە کردووە، بەڵام رەخنەکان گەشتنە لوتکە کاتێک بە لێدوانێک لیۆنی فەڕەنسی لە خۆی و  یانەکەی توڕەکرد و پاشانیش لەو یارییەدا دوو گۆڵی ئاسانی لێکرا.

بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، هۆکاری دوورخستنەوەی ئۆنانا ئاستە خراپەکەیەتی بەرامبەر لیۆن و هەروەها بۆ ئەوەی کەمێک پشوو بدات لەرووی دەروونییەوە پاش هێرشی هاندەران.

ئۆنانا بەر لە چارەگی کۆتایی یۆرۆلیگ بەرامبەر لیۆن، یانەی بەرامبەری بە لاواز باس کرد ئەمەش کاردانەوەی توندی لیۆن و ماتیچی یاریزانی ئێستای لیۆن و پێشووی مان یونایتدی بەدوای خۆیدا هێنا. سەرەنجام لە خاکی فەڕەنسا هەردوولا 2-2 بەرامبەربوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button