ئینگلتەرادەنگۆکانی مێرکاتۆ

دی برۆین باسی مانەوە دەکات لە ئینگلتەرا!

Yariga App

کێڤن دی بروین رایدەگەیەنێت مانەوە لە ئینگلتەرا یەکێکە لە بژاردەکانی بۆ وەرزی داهاتوو.

ئەستێرە بەلجیکییەکە پێشتر ئاشکرایکردبوو لە هاوینی ئەمساڵدا ریزەکانی مان سیتی جێدەهێڵێت. هەرچەندە سەرجەم پێشبینییەکان بۆ خولی سعوودی یاخود ئەمریکی بوون بەڵام لە نوێترین لێدوانیدا دی برۆین وتی

نازانم چی روودەدات بۆ وەرزی داهاتوو. ئەگەر تیمێک بێت و رازیم بکات بە پڕۆژە وەرزشییەکەی ئەوا پەیوەندییان پێوە دەکەم. هەرچەندە گەنجەکەی جاران نیم بەڵام بڕوام بەوە هەیە کە دەتوانم هێشتا لە بەرزترین ئاستدا یاری بکەم. من تۆپی پێم خۆشدەوێت و گوێ لە هەموو پڕۆژەکان دەگرم.

 

لێدوانەکەی کێڤن بۆ جان فیۆرتۆفی رۆژنامەنووسی نەوریجی بوو. سەبارەت بە مانەوە لە ئینگلتەرا وتی

بەڕاستی نازانم، هێشتا لەگەڵ خێزانەکەم دانەنیشتووم و قسە بکەین لەسەر داهاتووم. بۆیە دڵنیانیم.

ناوبراو ماوەی 10 ساڵە یاری بۆ ستیزن دەکات و لەو ماوەیەدا  شەش پریمەرلیگ، پێنج کاراباو، دوو جامی ئینگلتەرا و چامپیۆنزلیگێکی بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button