ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس V ریال مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی هەفتەی 31 لالیگا دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 17:15 بە كاتی كوردستان دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 31ی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ریال مەدرید لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوودا لە یاریی چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بە ئەنجامێكی گەورە و بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بەرامبەر ئارسیناڵ شكستیهێنا. چاوەڕوان دەكرێت چوارشەممەی داهاتوو لە یاریی گەڕانەوەدا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ئارسیناڵ بكات.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە لێگانێسی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی وەرگرت و بەوەش جیاوازی ژمارەی خاڵەكانی لەگەڵ ریال مەدرید بۆ حەوت خاڵ بەرزكردەوە.

ریال مەدرید لەم وەرزەدا لە 30 یاریی 19 یاریی بردووەتەوە، شەش یاریی یەكسان بووە و 5 یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگای ئیسپانیا دێت.

لە بەرامبەردا دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە 30 یاریی حەوت یاریی بردووەتەوە و نۆ یاریی یەكسان بووە و چواردە یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 30 خاڵ لە ریزبەندی 17ی لالیگای ئیسپانیا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ریال مەدرید بە بێ فێرلاند مێندی ، ئیدێر میلیتاو، لونین و دانی كارڤاخال بەرامبەر ئالاڤێس یاریی دەكات.

لە بەرامبەردا ئالاڤێس بە بێ سیلڤا، گوریدی و كونیچنی رووبەرووی مەدرید دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ڤازكێز، ئاسێنسیۆ، رودیگەر، گارسیا

كاماڤینگا، چوامینی، دیاز

گولەر، رۆدریگۆ، ئێندریک

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئالاڤێس

ئۆونۆ

سانچێز، دیارا، مۆورینۆ، تێناگلیا

بێناڤیدێز، گیڤارا

كۆنچینی، گوریدی، رۆبلێس

گارسیا

بابەتی زیاتر

Back to top button