
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی هەفتەیەكی نوێی پرێمەرلیگ لیڤەرپوول لە یاریگای خۆیدا میوانداری وێستهام دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 16:00بە كاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری وێستهام بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 32ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

لیڤەرپوول لە یاریی رابردوودا بەرامبەر فولهام بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ شكستیهێنا و دەیەوێت بە بردنەوە لە وێستهام هەنگاوێكی دیكە لە بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ نزیک ببێتەوە.
لەم وەرزەدا رێدز لە 31 یاری 22 یاریی بردووەتەوە و حەوت یاریی یەكسان بووە و 2 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 73 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا وێستهام هەوڵی مانەوە لە پرێمەرلیگی وەرزی داهاتوو دەدات و لەم وەرزەدا 31 یاریی كردووە و لە نۆ یاریی براوە بووە هەشت یاریی یەكسان بووە و 14 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 35 خاڵ لە ریزبەندی شازدەی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئارنە سڵۆت بە بێ ئالێكساندەر ئارنۆڵد و جۆ گۆمێز رووبەرووی وێستهام دەبێتەوە.
وێستهام بە بێ سەمەرڤیڵ و ئانتۆنیۆ بەرامبەر لیڤەرپوول یاریی دەكات.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپوول
ئالیسن
برادلی، كۆناتێ، ڤان دایك، رۆبێرتسن
گراڤینبێرخ، ماك ئالیستەر
سەڵاح، سۆبۆسلای، دیاز
جۆتا