
یاریگا –
گورزێکی کاریگەر بەر ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا کەوت و یاریزانێکی چەند هەفتەیەک بەهۆی پێکانەوە دووردەکەوێتەوە.
لە یاریی شەوی رابردوویان بەرامبەر لیگانێس کە بردنەوەیەکی زەحمەتی 0-1ی کوڕانی هانزی فلیک کۆتایی هات، ئالێخاندر بالدێ هەر لە گێمی یەکەم تووشی پێکان هات و بەناچاریی بردرایە دەرەوەی یاریگا.
دوای یارییەکە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانی خافی میگێلی رۆژنامەنووسی ئیسپانی، بالدێ لای کەم بۆ سێ هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت.
ئەوەش بۆ چوار یاریی داهاتوویان بەرامبەر دۆرتموند لە یاریی گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، سێڵتاڤیگۆ، مایۆرکۆ و هەروەها گرنگترینیان فیناڵی جامی شا کە 26ی ئەم مانگەیە بلاوگرانا ناتوانێ سوود لەو بەرگریکارەی لای چەپ وەربگرێت.
🚨 BREAKING: Alejandro Balde has a biceps femoral injury. He will be out for 3 weeks minimum.
— @diarioas pic.twitter.com/BGIr1mJroC
— Barça Universal (@BarcaUniversal) April 12, 2025