
یاریگا –
مانچێستەر سیتی گەڕایەوە سەر بردنەوە گەورەکانی و بە ئەنجامی 5-2 لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 31ی پرێمەرلیگ توانی کیستاڵ پاڵاس گۆڵباران بکات دوای ئەوەی پاڵاس بە دوو گۆڵی پێشوەختە دەستپێشخەریی کردبوو.
یەکێک لە گۆڵەکانی سیتی لە رێگەی ئەسێستێکی نایابی ئێدەرسنی گۆڵپارێز بوو کە جەیمس میکاتی بەشێوەیەکی جوان کۆتایی پێهێنا. بە ڤیدیۆ بینەریبە:
ئەوە ئەسێستی ژمارە 4 بوو بۆ گۆڵپارێزە بەڕازیلیەکە تەنها لەماوەی ئەم وەرزە.
ئەو ئەسێستە بۆ ئێدەرسن ریکۆردێکی بێ وێنەی لەگەڵدابوو. بەوەی لەوەتەی هاتنی بۆ خولی ئینگلیزی لە ساڵی 2017، توانیویەتی 7 پاسی گۆڵ بدات بە هاوتیمیەکانی.
لە مێژووی خولەکەدا هیچ گۆڵچیەک نەیتوانیوە بگات بەو ژمارەی ئێدەرسن. نزیکترینیش لێوەی پاوڵ رۆبنسنە کە 5 ئەسێستی هەیە. دەیڤد سیمەن و پێپی رێینا بە یەکی 4 ئەسێست لە پلەی سێیەم دێن.
هەر بەو ئەسێستەی، ئێدەرسن توانی بگاتەوە بە هەریەکە جێریمی دۆکو، ئێلکای گۆندوگان، سیلڤا و نونێز لە رووی ژمارەی پاسی گۆڵ.
💙🇧🇷 Éderson with a beautiful assist for McAtee making it 7 assists in his Premier League career…
…more than any other goalkeeper ever. pic.twitter.com/BGGnn0NWFf
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 12, 2025